English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی نێوان سەڵاح و مانی کۆتایی پێھات 
2019-09-02 [12:34 PM]

ZNA- ھەولێر 




یۆرگن کلۆب راھێنەری یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی دەڵێت ، کێشەی نێوان محەمەد سەڵاح و سادیۆ مانی لە ١٠٠% کۆتایی پێھاتووە . 

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی کلۆب رایگەیاند : لە ئێستادا ھیچ کێشەیەکی لە نێوان سەڵاح و مانی نەماوە و ئەوان ھێرشبەری یانەکەن و ھەوڵدەدەن گۆڵ  تۆمار بکەن وسەرکەوتن بۆ یانەکەیان بەدەست بھێنن . 

کلۆب گووتیشی : چەندین جاری دیکە ئەم جۆرە کارانە لەنێو یاریگا روویداوە و لەوانەشە دووبارە ببێتەوە . 

کلۆب راشیگەیاند : پاس نەدانی یاریزانەکان بۆ یەکتری لە ھەندێک حاڵەت بابەتەکە رکابەری یەکتری کردن نییە ، بەڵکو ھەوڵی یاریزانەکە و تێڕوانین خۆیەتی و بڕیاریدانیەتی لە ماوەی چەند چرکەیەک ، لەبەر ئەمە گلەیی لە یاریزانەکان ناکەم . 

لە یاری رابردووی یانەی لیڤەرپول لە خولی ئینگلیزی ، سادیۆ مانی دوای گۆڕینی لە لایەن راھێنەر زۆر توڕەبوو , چاودێرانی وەرزشی وای دەبینن کە مانی لە سەڵاح توڕەبووە چونکە پاسی نەداوەتێ بۆ ئەوەی گۆڵ تۆمار بکات. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad