English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ هەولێر لە بۆسەیەکدا سێ تۆمەتبار دەستگیردەکات
2019-09-02 [01:47 AM]

ZNA-هه‌ولێر


دوای ئەوەی زانیاری ورد کۆدەکەنەوە، هێزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە هەولێر ناسنامەی سێ تۆمەتبار دیاریدەکەن و لە بۆسەیەکدا هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیردەکەن.

دوای ئەوەی هاونیشتمانیان نووسینگەی رۆژئاوای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بوونی دوو رووداوی جیاواز لەسنوری بنکەکە ئاگاداردەکەنەوە، هەر زوو پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە دەکات و دەتوانێ ناسنامی سسێ تۆمەتبار دیاریبکات.

تاوانەکان بەمشێوەیە بوون:

یەکەم: دوو کەس بە ناوەکانی (س . ش . ک) تەمەن 24 ساڵ، (ز. ص . س) تەمەن 21 ساڵ بە تۆمەتی بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون

پۆلیسی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، ئەو دوو کەسە لەکاتی دەستگیرکردنیان بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەریان پێبووە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی 24ـی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان راگیراون.

دووەم: کەسێک بەناوی (س . ع . ف) تەمەن 39 ساڵ مارکێتێکی بڕیوە، بڕی 8،100 دۆلار و دوو ملیۆن دیناری عێراقی بردووە.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەو دۆسیەیەش کراوەتەوە و دادوەر بڕیاریداوە بە بەندکردنی تۆمەتبار بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی.





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad