English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا رێگە نادات عێراق سیستەمی دژە مووشکی بکڕێت
2019-09-02 [03:09 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، ئەمریکا رێگەنادات عێراق سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ بکڕێ.

بەدر زیادی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەمریکییەکان دژی کڕینی سیستەمی مووشەکی ئێس ٤٠٠ی رووسین لەلایەن عێراقەوە.

گوتیشی، گوشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی عێراق بۆ دەستبەرداربوون لە چەکی رووسی بەردەوامە. ئاماژەی بەوەشدا، عێراق مافی خۆیەتی جگە لە ئەمریکا چەک لە وڵاتانی دیکە بکڕێت.

پێشتر لیژنەی ئاسایش وبەرگری ئاشکرایکردبوو، ئەمریکا تێبینی لەسەر کڕینی چەکی رووسی و چینی لەلایەن عێراق هەیە.





ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad