English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هاورده‌كردنی هه‌نار قه‌ده‌غه‌ ده‌كاتی
2019-09-03 [08:21 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان هاورده‌كردنی هه‌نار له‌ ده‌ره‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ ده‌كات.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان راگەیاند، بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و رێگریكردن له‌ زه‌ره‌رمه‌ندبوونی جوتیارانی كوردستان، بڕیارماندا دا هاورده‌كردنی هه‌نار له‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ بكرێت".

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، به‌ پشتبه‌ستن به‌ یاسای پاراستن و پێشخستنی به‌روبومی كشتوكاڵ، بڕیاریانداوه‌ هاورده‌كردنی به‌روبومی هه‌نار له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌ بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ بێت و بڕیاره‌كه‌ش له‌ رۆژی 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار كاری پێ ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژەی بەوەش کرد، پێشتریش به‌ بڕیارێكی تر هاورده‌كردنی ته‌ماته‌یان قه‌ده‌غه‌ كردوه‌ و تا ئاستێك بوه‌مایه‌ی قازانجكردنی جوتیاران و ده‌ربازكردنیان له‌ كێشه‌ی نه‌بوونی بازاڕ بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان.





ئەم هەواڵە 2653جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad