English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سودەکانی خەوی زۆر بۆ هەرزەکاران
2019-09-03 [12:28 PM]

هەولێر _ ZNA


بەگوێرەی توێژینەوەیەک، حەوانەوە و خەوتنی زۆر هەندێکجار بۆ هەرزەکاران، بەتایبەت لە رۆژانی خوێندندا سوودی هەیە و مێشکیان چالاکدەکاتەوە.

 

بەپێی هەواڵێکی توێژینەوەیەک لە ئەمەریکا لەسەر 18 هەرزەکار ئەنجامدراوە، کە 5-7 کاتژمێر شەوانە خەوتوون، بەڵام لە رۆژانی خوێندن و کۆششدا کاتژمێر و نیوێک زیاتر خەوتوون بۆ ماوەی دوو هەفتە، لە ئەنجامی توێژینەوەکە دەرکەوتووە کاتێک هەرزەکاران زیاتر دەخەون لەکاتی ئاسایی خۆیان، تەندروستیان باشتر دەبێت.

 

تۆری ڤان دیک کە یەکێکە لە پسپۆڕەکانی ئەو توێژینەوەیە لە نەخۆشخانەی منداڵانی سینستانی دەڵێت "خەوتنی زیاتر لە رۆژانی خوێندن، یارمەتی چالاکبوونی بیرکردنەوە و تەندروستی جەستە و باشبوونی بارودۆخی دەروونی دەدات".





ئەم هەواڵە 1585جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad