ZNA-هه‌ولێر لهراگهیاندراوێكدا په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 3 ى 9 ى 2019 ، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی سه‌رۆكی ئینستیوتى كه‌له‌پووری كورد و ره‌فیق ساڵح سه‌رۆكی بنكه‌ی ژین كرد
راشیدهگهیهنن ، له‌دیدارێكدا كه هه‌ریه‌ك له لوقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌ی رۆشنبیری و پێشه‌وا تاهیر ئه‌ندامی لیژنه‌ی رۆشنبیرى و راوێژكاری لیژنه‌كه ئاماده‌یبوون،به‌گرنگییه‌وه باسی لهرۆلى هه‌ردوو ده‌زگاكه له خزمه‌تكردن به كه‌لتوور و كه‌له‌پوور و فه‌رهه‌نگ و وشه‌ی كوردى كرد و رایگه‌یاند: "دهزگاكانتان دوو ده‌زگای نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ین و كاریگه‌ریی گهروهیان هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌رشیفكردنى هونه‌رى ره‌سه‌نى كوردى و نه‌ته‌وه‌ییدا و پشتیوانیی ته‌واوی په‌رله‌مانیشى له‌چوارچێوه‌ی یاسا بۆ ده‌ركردنی هه‌ر یاسایه‌كى تایبه‌ت به‌و داموده‌زگایانه‌ی كه‌خزمه‌ت به نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و كوردستانیان ده‌كه‌ن ده‌ربڕی.
ئەم هەواڵە 2698جار خوێندراوەتەوە |