English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
٢٥ تەرم لە کەشتییەکی ئاگرگرتووی ئەمریکا هێنرانە دەرەوە
2019-09-03 [11:51 AM]

ZNA - هەولێر


میدیاکانی ئەمریکا بڵاویان‌کردەوە، مەلاوانان تەرمی ٢٥ گەشتیاریان لە کەشتییەکی سووتاوی گەشتیاریی لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا  هێناوەتە دەرەوە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، رۆژی سێشەممە ٣ی ئەیلوول بڵاویکردەوە پێشتر بەرپرسێکی پۆلیسی شاری سانتاکرۆز رایگەیاندبوو ٨ کەس بە هۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەشتییەکی ٧٥ مەتریی گەشتیاریدا گیانیان لە دەست‌داوە و هێشتا چارەنووسی ٩کەسی دیکە کە لە نێو کەشتییەکە دابوونە، دیار نییە.

 ئەم کەشتییە بە ٣٩ سەرنشینەوە نزیک کاتژمیر ٣ و ١٥ خولەکی بیانیی رۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێی ئاگری گرتووە.

ئەم کەشتییە رۆژی شەممەی رابردوو گەشتبووە شێوەدوڕگەکانی کالیفۆڕنیا.





ئەم هەواڵە 1069جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad