English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مه‌حما خه‌لیل: له‌سه‌ر بێبه‌شكردنی ئاواره‌كان له‌ ده‌نگدان له‌ دادگای فیدراڵی سكاڵامان تۆمار كردووه‌
2019-09-03 [12:13 PM]

ZNA- هه‌ولێر


 ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی گوتی، حكوومه‌تی عێراق خۆی كه‌مته‌رخه‌مه‌ له‌ نه‌گەڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، بێبه‌شكردنیان له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانیش غه‌درێكی گه‌وره‌یه‌ و كۆمسیۆنیان لێ ئاگادار كردووەته‌وه‌ و له ‌دادگای فیدراڵییش سكاڵایان تۆمار كردووه‌، چونكه‌ دۆخی ئه‌منیی شنگال زۆر خراپه و ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌.

 

مه‌حما خه‌لیل، ڕاوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاروباری كوردانی ئێزدی، گوتی: "هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كه‌ ئاواره‌كان ناچار ده‌كات بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ماڵوحاڵی خۆیان ئه‌گه‌رنا بێبه‌ش ده‌كرێن له‌ ده‌نگدان، غه‌درێكی گه‌وره‌یه‌، چونكه ‌حكوومه‌تی عێراق خۆی كه‌مته‌رخه‌م بووه‌ له‌وه‌ی ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و هیچ هاوكارییه‌كی نه‌كردوون و دۆخی ئه‌منییش له ‌شنگال زۆر خراپه‌ و ئاواره‌كان به‌و شێوه‌یه‌ ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ‌و زۆرینه‌ی كوردانی ئێزدیش له‌ ئاواره‌ییدان و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بێت، بێبه‌ش ده‌بن له ‌ده‌نگدان."

 

مه‌حما خه‌لیل گوتیشی: "وه‌كو ناڕه‌زایه‌تی دژی جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌، به‌یاننامه‌یه‌كمان بۆ ڕای گشتی بڵاو كردووەته‌وه‌ و كۆمسیۆنیشمان ئاگادار كردووەته‌وه‌ كه‌ ئاواره‌كان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ و له‌ دادگای فیدراڵییش سكاڵامان تۆمار كردووه ‌بۆ ئه‌وه‌ی یاساكه‌ جێبه‌جێ نه‌كرێت."

سه‌رچاوه‌: KDP





ئەم هەواڵە 1612جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad