English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافرەتێکی کاندیدی سەرۆکایەتیی تونس هەڕەشەی کوشتنی لێ دەکرێت
2019-09-03 [12:48 PM]

ZNA-هه‌ولێر


وەزارەتی ناوخۆی تونس هۆشداریی بە ژنە کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ولاتەکەی دەدات، لەوەی پیلانگێڕییەک هەیە بۆ کوشتنی.

عەبیر موسا، سەرۆکی پارتی دەستووریی تونس لە مانگی ئاداری رابردوو، ئاماژەی بە بوونی هەڕەشە لەسەر ژیانی خۆی کردبوو.

وەزارەتی ناوخۆی تونس داوای لە عەبیر موسا کردووە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بە یەکجاریی بگۆڕێت، چونکە پیلانگێڕییەک هەیە بۆ تیرۆرکردنی.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارە تونسییە، کە خۆی بۆ سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی کاندید کردووە، بەوە ناسراوە، کە دژایەتییەکی سەختی پارتی نەهزە (ئیخوان موسلیمین)ی وڵاتەکەی دەکات و بەردەوام رەتی دەکاتەوە هیچ هاوکارییەک لەگەل ئەو حزبە بکات.

دوای کۆچی دوایی باجی قاید سەبسی، سەرۆکی تونس، پەرلەمانی ئەو وڵاتە بڕیاری دا رۆژی 15-9-2019 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە وڵاتەکەی ئەنجام بدرێت، لەکاتێکدا ئەگەر ئەو بارە لە ناکاوە نەهاتبوایە پێش، هەڵبژاردنەکە لە مانگی 11ـی ئەمساڵ ئەنجام دەدرا.

دیارترین کاندیدەکانی سەرۆکایەتیی تونس:

- عەبدولفەتاح مۆرۆ، جێگری سەرۆکی پارتی نەهزەی ئیسلامی.

- مونسیف مەرزوقی، سەرۆکی پێشووی تونس (2001-2014).

یەکەم سەرۆکی عەرەبی بوو بە هەڵبژاردن بووە سەرۆک و دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی، دەستبەرداری دەسەڵات بوو.

- حەمادی جەبالی، سەرۆک وەزیرانی تونس لە (2011-2013).

- مەهدی جومعە، سەرۆک وەزیرانی تونس لە (2014-2015).

- یوسف شاهد، سەرۆکی ئێستای حکوومەت و سەرۆکی پارتی تەحیا تونس

تونس وڵاتێکی عەرەبییە و کەوتووەتە باکووری کیشوەری ئەفریقیا. هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتانی لیبیا لە باشووری رۆژهەڵات و جەزائیر لە رۆژئاوا. ئەو وڵاتە سنوورێکی فراوانی لە رۆژهەڵاتەوە بە باکووری رۆژهەڵات تا دەگاتە باکوور و باکووری رۆژئاوا، کەوتووەتە سەر ئاوی دەریای ناوەڕاست.

 





ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad