English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شاندی پەرلەمانی كوردستان و سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا كۆبوونه‌وه‌
2019-09-04 [06:37 AM]

ZNA-هەولێر


لە دەستپێکی گەیشتنیان بۆ بەغدا لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ شاندی پەرلەمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە دیدارێکدا چاویان بە د. محمد رەزا مەجیدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا و شاندێکی یاوەری کەوت .

لە دیدارەکەدا سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پەرلەمانەکانی ئاسیا وێرایی بە خێرهێنانی شاندی باڵای پەرلەمانی کوردستان ، باسی لە سروشتی کارەکان و مێژووی دەستبەکاربوونیی کۆمەڵەکەی کرد و خۆشحاڵی خۆیانی نیشاندا بەم دیدارەیان لەگەڵ شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان و هیوای خواست زیاتر پەربە پەیوەندییەکانی نێوانیان بدەن .

لەبەرامبەردا  جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کورتەباسێکی لەسەر مێژووی پەرلەمانی کوردستان و سەرجەم پێکهاتەکانی پەرلەمان خستە روو ، هاوکات سوپاسی محمد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد بۆ ئەم بانگهێشتکردنەیان و هیوای خواست بۆ ساڵی داهاتوو ئەم کۆبووەنەوەیەی کۆمەڵەکە بهێندرێتە هەرێمی کوردستان چونکە عێراق وڵاتێکی فیدراڵیە و بە پێی دەستوور هەرێمی کوردستان پشکی پێشوازی کردنی لەم جۆرە چالاکیانە بەردەکەوێت، و بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە ئەو دیموکراتی و پێکەوە ژیانەی کە هەیەتی نیشانی دنیای دەرەوەی بدات.





ئەم هەواڵە 1414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad