ZNA – هەولێر
هه‌واڵگری عێراقی به هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی توانیان داواكراوێك به مادده‌ی تیرۆر لەشاری سلێمانی ده‌ستگیربكەن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هه‌واڵگری عێراق له پەڕەی تایبەتی خۆی لە فه‌یسبووك رایگەیاند: مه‌فره‌زه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی داواكراوێكی مه‌ترسیداریان لەشاری سلێمانی ده‌ستگیركردووه.
نوسیویەتیشی: ئه‌و داواكراوه له پارێزگای دیاله‌وه رایكردبووه سلێمانی و به گوێره‌ی حوكمه‌كانی مادده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرابوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئه‌و ده‌ستگیركردنه له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری عێراق بووه.
ئەم هەواڵە 7066جار خوێندراوەتەوە |