هەولێر _ ZNA
شوشتنى ددان به فڵچه‌و هه‌ویرى ددان ڕۆژانه پێویسته "2-3" جار ددانه‌كان بشۆرێن ، به‌مه‌ش ددانه‌كانت له كلۆربوون و ڕه‌ش بوونه‌وه پارێزراو ده‌بێت ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پزیشك ئامۆژگاریمان ده‌كات پێویسته باشترین جۆرى هه‌ویرى ددان به‌كاربهێنیت بۆ شوشتنى ددانه‌كانت ، چونكه هه‌ویرى ددان ته‌واو كاریگه‌رى له‌سه‌ر ددانه‌كان ده‌بێت .
باشترین هه‌ویرى ددان بۆ پارێزگارى لهددانهكان بریتییه له‌و هه‌ویره‌ى كه به‌رزترین ڕێژه‌ى "فلۆراید" تێدایه ، چونكه ئه‌م مادده‌یه فلۆرین تێدایه كه كارلێك له‌گه‌ڵ هه‌موو پێكهاته‌كانى ناو ده‌م ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێگرى دروست بوونى به‌كتریا ده‌كات له‌ناو ده‌مدا كه هۆكارێكه بۆ ڕه‌ش بوونه‌وه‌ى ددانه‌كان و كلۆربونیان .
هه‌ربۆیه باشتروایه هه‌وڵ بده ئه‌و هه‌ویرى ددانه به‌كاربهێنه كه "فلۆراید"ى زۆرى تێدایه تا ددانه‌كانت پارێزراو بن .
به‌ڵام بیرت نه‌چێت نابێت ئه‌م هه‌ویرى ددانه بۆ منداڵ به‌كاربهێنرێت كه "فلۆراید"ى زۆرى تێدابێت ، چونكه منداڵ قووتى ده‌دات و ئه‌م مادده‌یه زۆر به‌هێزه و زیانى ته‌ندروستى لێ ده‌كه‌وێته‌وه ، له‌گه‌ڵ ئههوهشدا زۆر خواردنى ئه‌م مادده‌یه مردن به‌دواى خۆیدا دێنێت،هه‌ر بۆیه پێویسته هه‌ویرى منداڵ جیا بێت له گه‌وره‌كان و مادده‌ى "فلۆراید" تێدا نه‌بێت .
ئەم هەواڵە 7402جار خوێندراوەتەوە |