ZNA - هه‌ولێر
سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA)له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی هاتوچۆی نێو شاری مووسڵ و خێراتركردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی دانشتوانی شاره‌كه بۆسه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، به‌فه‌رمانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پردێكی شاره‌كه كه درێژییه‌كه‌ی 648 مه‌تره و پانییه‌كه‌ی 32 مه‌تر 45 سانتیمهترە، نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
وه‌زیری كولتوور و گه‌شتوگوزاری توركیا، نوری ئێرسۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه رایگه‌یاند: به‌فه‌رمانی به‌ڕێز سهركۆمار ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، به‌ئامانجی ئاساییكردنه‌وه‌ی جووڵه‌ی بازرگانی و ژیانی شاره‌كه، سه‌رۆكایه‌تی ئاژانسی توركیا بۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی (TIKA) پردی ژماره چواری مووسڵ كه به‌شی رۆژهه‌ڵات به رۆژئاواوه ده‌به‌ستێته‌وه، نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه. پیرۆزبێت.
دوای ئه‌وه‌ی شاری مووسڵ له ساڵی 2014دا له لایه‌ن رێكخراوی تیرۆرستیی داعشه‌وه كۆنترۆڵكرا، به‌شێكی زۆر ژێرخانی شاره‌كه وێران كرا و سه‌رجه‌م پرده‌كانی ئه‌و شاره به هۆی هێرشی ئاسمانی و بۆردومانه‌وه روخا و هاتوچۆی هه‌ردوو به‌ری شاره‌كه ئاسته‌نگی بۆ دروست بوو و په‌كی كه‌وت.
aa
ئەم هەواڵە 6763جار خوێندراوەتەوە |