English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هیندستان به‌ به‌های 14.5 ملیار دۆلار چه‌كی روسی ده‌كڕێت
2019-09-04 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دیمیتری شۆگاییڤ، سه‌رۆكی ده‌زگای فیدرالی روسیا بۆ هاریكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی رایگه‌یاند، قه‌باره‌ی فرۆشی چه‌ك و جبه‌خانه‌ی سه‌ربازی رووسی به‌ هیندستان گه‌یشته‌ 14 ملیار و نیو دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ شۆگاییڤ به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند، ساڵی رابردوو و تاكو ئێستا داواكارییه‌كان به‌ به‌های 14 ملیار و نیو دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌به‌راورد به‌ سه‌رجه‌م ساڵه‌كانی دیكه‌ ئه‌و ژماره‌یه‌ زۆر گرنگه‌ و به‌راستی پازدانێكه‌.

شۆگاییڤ باسی له‌وه‌ كرد، به‌هۆی سزاكانه‌وه‌ رووبه‌رووی هه‌ندێك كێشه‌ بووینه‌وه‌، ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر كرا و میكانیزمی بۆ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌هۆی بوونی هاریكاری ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی گرنگی نه‌ماوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، هه‌ردوولا له‌ 2018 رێكه‌وتنی هاورده‌ی چه‌كیان واژوو كردوه‌، به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك روسیا سیسته‌می مووشه‌كی دژه‌ فرۆكه‌ له‌جۆری ئێس 400 و كه‌شتی جه‌نگی پێده‌فرۆشێت و هه‌روه‌ها سوپای هندستان بڕێكی زۆری جبه‌خانه‌ بۆ هێزی ئاسمانی و ده‌ریایی و وشكانی وه‌رده‌گرێت.

له‌ چواری ئه‌یلول رێككه‌وتنێكی حكومی نێوده‌وڵه‌تی واژوو كرا، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ رێگه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی پارچه‌كانی و پێداویستی سه‌ربازی روسی له‌ هیندستان ده‌درێت.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1198جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad