ZNA - هەولێر
رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ ئاشکرای کردووە، دەسەڵاتدارانی عێراقی دوو هەزار ئاوارەیان بە زۆر رەوانەی ناوچەکانیان کردووەتەوە.
رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ دەسەڵاتدارانی عێراق بە زۆر رەوانەکردنەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا تۆمەتبار دەکات و رایدەگەیێنێت، دەسەڵاتدارانی عێراق دوو هەزار ئاوارەیان بە زۆر رەوانەی ناوچەکانیان کردووەتەوە کە سەرەڕای ئەوەی ناوچەکانیان تاوەکو ئێستا مەترسیدارە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هەندێک لەو کەسانەی بە زۆر رەوانە کراون پێشتر لە ترسی دانیشتوانی ناوچەکانیان ئاوارەبوون، چونکە بە هەبوونی پەیوەندی بە داعش تۆمەتبار کراون.
ئەم رێکخراوە داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات، رێگە نەدەن ئاوارەکان بەزۆر رەوانەکردنەوەی ئاوارەکان بکات و جەختیشدەکاتەوە، ئاوارەکان عێراقین و مافی ئەوەیان هەیە لە هەرشوێنێکی ئەم وڵاتە بمێننەوە.
ئەم هەواڵە 7651جار خوێندراوەتەوە |