English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار زیارەتکاری بیانی لە مەراسیمی عاشورا بەشداری دەکەن
2019-09-04 [03:55 AM]

ZNA - هەولێر


حسێن شەدهان ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەربەلا ئاشکرایکرد، لایەنی ئێرانی بە حکومەتی عێراقی راگەیاندووە، زیاتر لە دوو ملیۆن زیارەتکاری وڵاتەکەی، لە مەراسیمی عاشورا بەشداری دەکەن.

جگە لەو ژمارەیەش بەشێکی دیکە بە پیادە دێنە نێو عێراقەوە.

حسێن شەدهان گوتی: لە وڵاتانی تریشەوە زیارەتکاری دیکە بەشدار دەبن و لەوانەیە ژمارەیان بگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس.

ساڵانە لە ١٠ی مانگی موحەڕەم، یادی شەهیدکردنی حوسەینی کوڕی عەلی ئەبو تالیب، ئامۆزای پەیامبەری ئیسلام دەکرێتەوە و موسوڵمانانی شیعە‌ مەزەب لەم بۆنەیەدا لە کەربەلا و مەزارگە پیرۆزەکانی شیعان لە عێراق کۆ دەبنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 6859جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad