English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکی هەرێم.. نازناوێک بۆ ئاوەدانی
2019-09-05 [06:58 AM]

نوسینی : چیایی قاسم


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پێشووی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکابینەکانی کە ئەو سەرۆکایه‌تی دەکرد، لەسەردەمی ئەودا کوردستان بەرەو بوژانەوە و ئاوەدانی هەنگاوی ناو بەخێرایی گەشەی کرد. ساڵی 2006 كابینەی پێنجەمی حكوومەت كە بەكابینەی یەكگرتنەوە ناسرا، بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی پێكهێنرا، ئەمە تاقیكردنەوەیەكی قورس و چارەنووسساز بوو بۆ هەرێمی كوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانیش، چونكە دەبوو سەرۆكایەتی كابینەیەك بكات كە پڕیەتی لە كێشە و تەحددی، دەیان یاسا و رێنمایی جیاواز یەکبخاتەوە ململانێ حیزبی کەم بکاتەوە. توانای خۆی لەگەل هەموو لایانەکان بگونجێنێت لە کابینەکەی سەرکەوتنێکی باشی بەدەستهێنا بۆ بوژاندنەوەی هەرێمی کوردستان. ئەمانە ئاسان نەبوون، بەڵام بەهۆی دیپلۆماسیەتی سەركەوتوو و سیاسەتێكی نەرمی لەم كابینەیەدا وەك یەك تیم هەموو پارت و لایەنە سیاسییەكانی كۆكردەوە و هەرێمی كوردستانی وەك هەرێمێك لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ناساند و توانی بەسەر بەشێکی زۆری كێشە و ئالۆزیەکان دا زاڵ بێت.
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لە ساڵی 2003. دوو کابینەی جیای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2006 یەکیان گرت بۆ پێکهێنانی کابینەی پێنجەم، نێچیرڤان بارزانی ڕابەرایەتی دەکرد. کابینەی پێنجەم ڕێگە خۆشکەری چەندین پرۆژەو سیاسەتی گرینگ وبێ هاوتابوو کە لە ساڵانی پێشوودا بوونیان نەبوو وەک دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی، گرتنەدەستی سیاسەتێکی دەستپێشخەری نەوت وگاز، بنیاتنانەوەی ژێرخانی هەرێم وپەرەپێدانی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرمایەی زیاتر بۆ پڕۆژەکانی کومەڵایەتی و ئابووری لە هەرێم.
لێهاتوویی و لێزانی نێچیرڤان بارزانی وایکرد کە کوردستان بەوخێراییە گەشەبکات و بەرەوپێش بچێت لە ڕووی ئاوەدانی وئارامی ، ببێتە جێی سەرەنجی ووڵاتان ، لەگەڵ هەموو بەشەکانی تری عێراق جیاوازبێت.
دوای شەڕی نەگریسی ناوەخۆ و پێکهێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێمی یەکگرتوو لەلایەن ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی کارێکی وا ئاسان نەبوو کە بتوانرێ سەرکەوتووبێت، بەڵام سەرکەوتوانە توانی حکومەتەکەی پێک بهێنێت و سەرکەوتووش بێت و ڕەفتارەکانی وەک پیاوی دەوڵەت داری وایکرد کە نموونەیەکی جوانی حوکم ڕانی پێشکەش بکات و بناغەی ئاوەدانکردنەوەی کوردستان دابنێت.
کارو پڕۆژەکانی هەرلەیەکەم کابینەوە تا ئێستاشی لەگەڵبێ گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن کە نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک وەزیر توانیویەتی ڕۆلی کاریگەری هەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بەرەوپێش بردنی هەرئەوەش بوو کە نازناوی ئەندازیاری ئاوەدانی پێ درا.
بۆیە زۆرترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری کە لەکوردستان ئەنجام درابێت دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکایەتیکردنی نێچیرڤان بارزانی لەکابینە جیاجیاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارو کردەوەکانی سەلمێنەری ئەوڕاستیەن و بەشاهێدی هەموو ئەوانەی کەلەگەڵیا کاریان کردووە و بەشاهێدی خەڵکی کوردستانیش .
نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆک وەزیر خاوەنی ژمارەیەک دەستپێشخەری ستراتیژی بووه کە ئامانج لێیان باشترکردنی ئاستی بژێوی و کۆمەڵایەتی و دۆخی ئابووریە لە هەرێمی کورستان. لە نێوانیاندا، گرتنە دەستی سیاسەتێکیی پتەوی سامانە سروشتیەکان، پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری و سیاسی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پێکهێنانی ئابووریەکی پتەوی ناوخۆیی، پەرەپێدانی وەبەرهێنانی دەرەکی، بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان، پەرەپێدانی خوێندنی بنەڕەت و باڵا، ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ژێرخانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی تۆڕی کارەبا، بەرێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو، نیشتەجێبوون و تۆڕی ڕێگاوبان وە نێچیرڤان بارزانی بە ئەندازیاری سەرەکی سەرکەوتنی هەرێمی کوردستان دادەنرێت و نازناوێکە بۆ ئاوەدانی لەکوردستان. بۆیە ئەگەر ئاوەرێک بۆ بیست ساڵی رابردووی حكومەتی هەرێم بكەین كە زیاتر سەرۆكایەتی ڕاستەخۆی كابینە یەك لە دوای یەكەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی کردووە، ئەوا كۆمەڵێك دەرئەنجامی سەرنجڕاكێش بەرچاو دەكەون، كە نیشانەی كارێزمایی و دەوڵەتمەداری بەرێزیانە. لەرۆیی کەرتی تەندروستی کە پێداویستی هەموو تاکێکی کۆمەلگایە لەسەرەتایی سالەکانی 90 ئەم کەرتە زۆر خراپ بوو تەنها لە چەند شارێکی کوردستان نەخۆشخانە هەبوو،ئەویش وەکو پێویست نەبوو بەلام دوای دەست بەکاربوونی نێچیرڤان بارزانی کەرتی تەندورستی پێشکەوتنێکی زۆر باشی بەخۆیەوە بینی و بودجەی تایبەت بۆ ئەم کەرته تەرخان کرا و لە هەموو شارو شارۆچكەکان نەخۆشخانە و بنکەی تەندورستی دروست بوو. لە کەرتی پەروەردەو خوێندنی بالا کە بناغەی پێشکەوتنی هەر وەلاتێکە نێچیرڤان بارزانی گرنگی زۆری بەم کەرته داو چەندین زانکۆ و پەیمانگە لەسەردەمی ئەو کرایەوە و بەسەدان مامۆستا دامەزراندن و کەرتی پەروەردەو خوێندنی بالا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی . کارێکی تر کە زۆر گرنگ بوو ئەویش ئازادی رادەربرین بوون کە لەسەردەمی رژێمی پێشوو زۆر بەرتەسک کرابووە بەلام لەسەردەمی نێچیرڤان بارزانی رۆژنامەنوسان و رەخنە گران بە ئاشکرا رەخنەیان لە حکومەت و کاربەدەستانی هەرێم دەگرێت بە ئازادانە. کەم کردنەوەی رێژەی هەژاری و ره‌خساندنی هەلی کار بۆ گەنجان نێچیرڤان بارزانی توانی بەسەدان پڕۆژەو خزمەتگوزاری پێشکەش بەهاولاتیانی هەرێمی کوردستان بکات و رێژەی بێکاری کەم بکاتەوە .
کارێکی تری گرنگی نێچیرڤان بارزانی پێكەوە ژیان و یەكڕیزی نێو ماڵی كورد بوو کە هەرێمی كوردستان فرە ئایین و پارت و لایەنی سیاسییە، نێچیرڤان بارزانی ئەو پێكەوە ژیان و یەكڕیزییەی سەرەتا لەناو ئەنجوومەنی وەزیرانی كابینە یەك لە دوای یەكەكان دەستپێكردو دواتر بەرەو خوارەوە شۆڕیكردەوەو كاریگەری و ڕەنگدانەوەی لەناو تەواوی كۆمەڵگەو شاروشارۆچكەكان دروستكرد، بەبێ جیاوازی ئاین و نەتەوە کاری دەکرد. هەر لەدرێژەی کارەکانی گرنگی دان بوون بە مافی ئافرەت کە لەسەدەمی پێشوی رژێمی بەعسدا، كۆمەڵگەی كوردی كۆمەڵگەیەكی داخراو بوو، بەجۆرێك هەندێك دابونەریتی كۆمەڵایەتی دواكەوتوویی بەسەریدا زاڵبوو، هەروەها پرسی ئافرەتان یەكێك بوو لەپرسە هەرە گەرمەكانی رۆژ كە بێبەشبوون لەكەمترین مافە سەرەتاییەكانی ژیان، بەڵام بڕیارو كارەكانی نێچیرڤان بارزانی توانی كۆمەڵگەی كوردی لە كۆمەڵگەیەكی داخراوی دواكەوتوو بەرەو كۆمەڵگەیەكی تارادەیەك مۆدێرن بگۆڕێ كە ئەویش بە ماندوبوونێكی زۆر هاتەدی. کارێکی تری گرنگی نێچیرڤان بارزانی خزمەتگوزاری ئاو، كارەباو یەكەی نیشتەجێبوون بوو. 
کە سەرەكیترین مافە سەرەتاییەكانی هاوڵاتییانە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی رابردوودا زۆرترین بودجەی بۆ ئاو، كارەباو دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون خەرج كردووە بۆ ئەوەی هاوڵاتییان لەو مافە سەرەتاییانە بێبەش نەبن. وەچەندین پڕۆژەی تری گرنگ لەسەردەمی کابینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی دروست بووە. بۆیە بەنازناوی ئاوادانی ناوی دەرکردووە .





ئەم هەواڵە 1342جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad