English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌ تاڵیبان به‌رپرسیارێتی گرته‌ ئه‌ستۆ
2019-09-05 [09:02 AM]

ZNA-هەولێر


ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ ناوچه‌ی دامه‌زراوه‌ حكوومییه‌كانی كابوولی پایته‌خت ته‌قييه‌وه‌، كه‌ دامه‌زراوه‌ حكوومی و بیانییه‌كانی وه‌ك باڵێوزخانه‌ی وڵاتانی تێدایه‌، له‌ ئاكامدا زیانێكی گیانی و ماڵی زۆری لێكه‌وته‌وه‌. لای خۆیه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌رپرسیارێتی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆی خۆی.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی "ئوفوق"ی ئه‌فغانستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5ی ئه‌یلوول، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌ و زیانێكی گیانی و ماڵی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.

نه‌سره‌ت ره‌حیمی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان، له‌ تویتێكیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له‌ ئاكامی ئه‌م كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌دا لانیكه‌م 10 كه‌سی سڤیل كوژراون و 42 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون".

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته‌ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌كی زۆر ژن و منداڵ له‌ نێو قوربانیاندا هه‌یه‌.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ دوو رۆژ پێش ئێستا، تراكتۆرێكی بۆمبڕێژكراو له‌ كابوول ته‌قییه‌وه‌ و، لانیكه‌م 16 كه‌س كوژران و 120 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قوربانییه‌كانی‌ بیانی بوون.

جێی باسه،‌ ئه‌م كرده‌وانه‌ له‌ كاتێكدا رووده‌ده‌ن، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له‌سه‌روبه‌ندی رێككه‌وتندان و له‌وباره‌وه‌ زاڵمای خه‌لیلزاد، نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ئاشتی له‌ ئه‌فغانستان ئاشكرای كردووه‌‌، كه‌ "له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان وه‌ك بنه‌ما گه‌یشتوون به‌ رێككه‌وتن، به‌ڵام‌ ئه‌وه‌ رێككه‌وتنی كۆتایی نییه‌ تا ئه‌وكاته‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ده‌دات".





ئەم هەواڵە 1000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad