English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناتانیاهو بۆ زلهێزه‌كانی جیهان: گفتوگۆ لەگەڵ ئێران مه‌كه‌ن
2019-09-05 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕایگەیاند لەوانەیە لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرنامە ناوەکییەکەی تاران و سزا سەپێندراوەکان کۆببێتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو داوای لە زلهێزەکانی جیهان کرد گفتوگۆ لەگەڵ ئێراندا نەکەن.

ناتانیاهو پێش ئەوەی بەرەو لەندەن بەڕێبکەوێت وتی " ئێستا لەگەڵ ئێران کاتی گفتوگۆکردن نییە، ئێستا کاتی ئەوەیە فشاری زیاتری بخرێتە سەر.

لێدوانەکانی ناتانیاهو و سەرۆک ترامپ سەبارەت بە دۆسییەی ناوەکی ئێران جیاوازن، پێشتریش ناتانیاهو داوای لە فەڕەنسا کردبوو لە ئێران لەنزیک نەبێتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ محەممەد کازم سەجادپوور یەکێک لە جێگرانی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە کە هیچ متمانەیەکمان بە ئەمریکا نییە و لە گەڵ ئەم وڵاتە دانوستان ناکەن.

سەجادپوور ڕایشیگەیاند کە ئەمریکا بە کشانەوەی لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی ڕەوشی ناوچەکەی ئاڵۆز کردووە و ئەگەر توانای ڕووخانی دەسەڵاتی ئێرانی دەبوو، بێ‌گومان تا ئێستا ئەو کارەی دەکرد.

سەجادپوور سەبارەت بە ئاڵۆزیەکانی یەمەن، دژایەتی وڵاتەکەیی بۆ دابەشبوونی ئەو وڵاتە ئاشکرا کرد و گوتی ئەوان یەمەن بۆ زیاتربوونی دەستەڵاتی ناوچەیی خۆیان بە کار ناهێنین.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4804جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad