English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا به‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا به‌ڕووی په‌نابه‌ران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌وروپا ده‌كات
2019-09-05 [01:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیازی وایه‌ یه‌ك ملیۆن په‌نابه‌ر له‌ باكوری سوریا جێگیر بكات، وتیشی، ره‌نگه‌ ده‌رگا به‌رووی په‌نابه‌ران بكاته‌وه‌ بچن بۆ ئه‌وروپا، ئه‌گه‌ر هاوكاری ته‌واو نێوده‌وڵه‌تی ته‌واوی بۆ ئه‌و پلانه‌ پێ نه‌گات.

ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكدا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وتی، پێویسته‌ له‌سه‌رمان ناوچه‌ی ئارام دروست بكه‌ین، بۆیه‌ توركیا ده‌توانێت شارۆچكه‌ی وه‌كو كه‌مپی تێدا دروست بكات، لێمان گه‌ڕێن بۆ ناوچه‌ی ئارام بیانگوازینه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان وتیشی، هاوكاری لۆجستیمان پێ ببه‌خشن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قوڵایی 30 كیلۆمه‌تر خانوو له‌ باكوری سوریا دروست بكه‌ین، به‌م رێگه‌یه‌ ده‌توانین ژیانێكی مرۆییانه‌یان بۆ دابین بكه‌ین.

باسی له‌وه‌ كرد، یان ئه‌وه‌ رووده‌دات یاخود ده‌بێت ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌گه‌ر هاوكاریمان نه‌كه‌ن، ئه‌وا داوای لێبوردن ده‌كه‌ین، ئێمه‌ به‌ته‌نیا به‌رگه‌ی ئه‌و باره‌ ناگرین، هاوكاریمان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێنه‌گه‌یشت به‌تایبه‌ت له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.

ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره‌ سوریانه‌ی له‌ توركیان ده‌گاته‌ 3.6 ملیۆن. به‌پێی رێككه‌وتنی توركیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ ئازاری 2016 ئه‌نقه‌ره‌ رازی بوو رێگه‌ له‌په‌نابه‌ران بگرێت بچنه‌ ئه‌وروپا له‌به‌رامبه‌ردا ملیاره‌ها یۆرۆ وه‌ربگرێت.

ئه‌ردۆغان روونی كرده‌وه‌، ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ ملیۆن په‌نابه‌ر  له‌ ناوچه‌ی ئارام جێگیر بكه‌ین كه‌ به‌ درێژایی 450 كیلۆمه‌تر درێژ ده‌بێـته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 1000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad