English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا گفتوگۆ لەگەڵ حوسیـیەکانی یەمەن دەکات
2019-09-05 [01:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەیڤد شەنکەر لە میانەی سەردانەکەی بۆ سعودیـیە، لە شاری خەرج لە باشوری ڕیازی پایتەخت بە ڕۆژنامەنوسانی گوت، ئەمەریکا قورسایی خستووەتە سەر هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی یەمەن، بۆیە وتووێژ لەگەڵ حوسیـیەکان دەکەن تاوەکو ڕێگە چارەیەک بدۆزنەوە کە لەلایەن هەردوولای شەڕەکەوە پەسەندبکرێت.

وتیشی، لەگەڵ مارتن گریفیث نێردراوی نێودەوڵەتی کاردەکەن و لە پەیوەندیدان لەگەڵ دۆستە سعودیـیەکانیان.

ئەمە یەکەم جارە کاربەدەستێک لە بەڕێوەبەرایەتی سەرۆک ترامپ ڕایبگەیەنێت لەگەڵ حوسیـیەکانی نزیک لە ئێران وتووێژ دەکەن.

بەپـێی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بەهۆی ئەو شەڕەوە لەوەتای 2015 وە نزیکەی 10 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 56 هەزار کەسی دیکە برینداربوون.

لەوەتای ساڵی 2014 وە شەڕ هەڵگیرساوە لە نێوان حوثیـيەکان و هێزەکانی حکومەتی عەبد ڕەبە مەنسور ئەلهادی سەرۆکی یەمەن. لە مانگی سێی ساڵی 2015 شەڕەکان توندتربوون پاش ئەوەی هاوپەیمانێتیـیەک بە ڕێبەرایەتی سعودیـیە هاتنە نێو شەڕەکە بۆ پشتیوانیکردن لە حکومەتەکەی عەبد ڕەبە.

 

voa

 





ئەم هەواڵە 1270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad