English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەروەردە قەلغانێك بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان
2019-09-06 [06:18 AM]

نووسینی: کاروان جەلال بەگ


لەسەردەمی جیهانگیری و پێشکەوتن و زانیاری، پەروەردە و فێرکردن لە قۆناغی کلاسیك هەنگاوی ناوە بۆ کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر سیاسەت و ستراتیژیەتی هەر ولاتێك .

کاتێك جیهان بە گوندێکی بچوك دەچوێندرێت بۆمان دەردەکەوێت پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بەشێکی گرنگە لە پرۆسە و ستراتیژیەتی پێشکەوتن و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی، هەر بۆیەش ئەمڕۆ گرنگی زۆر بە زانست و زانیاری و پێشخستنی سێکتەری پەروەردە فێرکردن دەدرێت، بەجۆرێك ولاتان بەشێکی زۆر لە بودجەی ساڵانەیان بۆ ئەم بابەتە تەرخان دەکەن.

بەداخەوە پەروەدە و فێر بوون لە وڵاتانی لە ژێر گەشە سەندندا دوو ڕەهەندی هەیە. یەکەمیان ئابوریە بەو پێیەی زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی ڕوو لە مەڵبەندەکانی خوێندن و زانکۆکان دەکەن، پلانی ئابوری و دامەزراندن و مسۆگەر کردنی ژیان وگوزەرانی دواڕۆژیان هەیە. ڕەهەندەکەی تریش سیاسیە و دەرچوانی زانکۆکان هیواخوازن دوای تەوا کردنی خوێندن و بەدەست هێنانی بڕوانامەی باڵای ئەکادیمی لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی سیاسی نزیک ببنەوەو زیاتر بەدوای بەدەست هێنانی پلەو پۆستێکی سیاسین تاکو بەشداری کردنی کارا لە گەشەپێدان و پێشخستنی کۆمەڵگە.

بەپێچەوانەوە پەروەردە و فێربوون لە وڵاتانی پێشکەوتوو کاریگەری و نفوزی بەسەر تەواوی سێکتەرەکان هەیه، بەجۆرێك سیاسیەکانیش لە دارشتنی هەر جۆرە پلان و ئەنجامدانی بەرنامە ئابوریە درێژخایەنەکان، سەرەتا پرس وبەم ناوەندانە دەکەن و ڕاو بۆچوونیان وەردەگرن و دواتر بەرنامەی درێژخایەنی ئابوری بە مەبەستی مسۆگەر کردنی خۆشگوزەرانی و کەم کردنی رێژەی بێکاری و بەهێز کردنی ئابوری، بۆ دە تا بیست ساڵی داهاتوو دادەرێژن.
هەروەها وڵاتانی خاوەن پیشەسازی و پێشکەوتوو مەبەستیانە ژمارەی وڵاتانی پێشکەوتوو زێدە نەبن بە ئامانجی ساغکردنەوەی کاڵاکانیان و فرۆشتنی زانست و زانیاری پێیان !

هەرێمی کوردستان وەکو نمونەیەکی جیاواز و پێشکەوتوو بە بەراورد بە دەورووبەری توانیویەتی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن بەرەو قۆناغێکی باش پێشبخات بەلام تاکو ئێستاش نەتوانراوە رەگ و ریشەی خراپی چەندین سالەی دەستەڵاتی رژێمە داگیرکارەکان لەنێو هزر و بیری کۆمەلگە دەربهێنرێ !

بۆیە پێویستیمان بە شۆرشێکی گەورەی پەروەردەی هەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەییمان لەو هەموو هەرەشە و مەترسیانەی رۆژانە رووبەروومان دەبنەوە .

چۆن بتوانین ئاسایشی نەتەوەییمان لەرێگەی پەروەردە و فێر کردن بەهێز و پارێزراو بکەین ؟

ئاشکرایە زەمەنێکی دوور و درێژ کۆمەلگەی کوردی لە ژێر داگیر کاری و سرینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی و نیشتیمان بوە ئاسەوارەکانی تاکو ئێستەش ماون ئەگەرچی کەمیش بێت
بۆیە ئەرکی دامەزراوە پەروەردەی و ئەکادیمیەکانە بە جۆرێك کار بکەن نەوەی کۆن و نوێ لە زانست و زانیاری  سەردەم ئاگادار بکەن و ئاستی رۆشنبیری و خوێندەواری زیاتر بکرێت، کۆمەلگەیەکی تەواو خوێندەوار دروست بکرێت.
ئەو کات دوو ئامانجی گەورە وە دی دێن :
یەکەم 
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی رۆشنبیری خۆشویستنی نیشتیمان و ئینتیمانی نەتەوەیی بەرز دەبێتەوە ئەمەش وا دەکات تاك بە تاکی کۆمەلگە هەست بە بەرپرسیاریەتی بکەن و بەشداربن لە پرۆسەی پێشخستنی کۆمەلگە .

دووەم 
کاتێك خالی یەکەم هاتە دی کاریگەریە دەرەکیە خراپەکان لەسەر کۆمەلگە کەم دەبنەوە بەمەش ئاسایشی نەتەوەییمان پارێزراو دەبێت و هەژموونی نەیارانمان لاواز و کەم دەبێتەوە.

بۆیە دەتوانین بڵێین پەروەردەو فێر کردن، بەدەر لە ماناو چەمکە کلاسیکیە کەیەوە، لەم سەردەمەدا بۆتە بەهێزترین فاکتەری مانەوەی نەتەوەو نیشتیمان بە بە هێزی و یەکێکە لە فاکتەرە هەرە بەهێزەکانی پێشکەوتن و گەشەی جڤاک لە ڕووی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری، فەرهەنگی و تەنانەت سەربازیشەوە. 
بۆیە گرینگی نەدان بەم کەرتە لە هەر کۆمەڵگەیەکدا، لە لایەن دەسەڵاتداران و حوکمڕانانی وڵاتەوە و خولانەوەی لە حەڵقەیەکی داخراوی پاشکۆبوون و تێنەکۆشان بۆ بەرهەم هێنانی زانست و مەعریفەی هاوچەرخ وتازە و هەوڵ نەدان لە پێناوی زەمینە خۆشکردن بۆ ڕەفاهی کۆمەڵایەتی و بەرهەم نە ههێنانی وشیاری کۆمەڵایەتی، زانستی ئابوری، مە عریفەی سیاسی و ڕۆناکبیریەوە، دەرەنجامەکانی خراپ و زیانبەخشی درێژخایەنی لێدەکەوێتەوەو ڕەوتی پێشکەوتن و گەشەی کۆمەڵگە لە خاڵێکدا ئەوەستێنێ و کۆمەڵگە لە پاشکۆبوون ڕزگاری نابێت.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad