English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌ردۆغان: سه‌باره‌ت به‌و هه‌نكاوانه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌نرێت، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ترامپ ده‌كه‌م
2019-09-07 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی نه‌ته‌وه‌ به‌كگرتووه‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ باس له‌ پرسی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌سه‌ر سنوری وڵاته‌كه‌ی له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌كات، وتیشی، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌گه‌ینه‌ رێككه‌وتن.

ئه‌ردۆغان وتیشی، به‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا چاره‌سه‌رێك بۆ پرسی خۆرهه‌ڵاتی فورات ده‌دۆزینه‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، له‌گه‌ڵ ترامپ باس له‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كه‌م كه‌ پێویسته‌ له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات بنرێت.

روونی كرده‌وه‌، ئێمه‌ ناچارین هه‌نگاوی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌ سوریا بگرێنه‌ به‌ر.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، له‌به‌رنامه‌ی ئێمه‌دایه‌ رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كان له‌ خۆرهه‌ڵاتی فورات پاك بكه‌ینه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌و پرسه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 1057جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad