English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەک بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2019-09-08 [05:41 AM]

ZNA- هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە ڕووونەکردنەوەیەکدا وه‌ڵامی میدیا عه‌ره‌بی و لۆكاڵییه‌كانی داوەتەوە كه‌ له‌ چه‌ند راپۆرتێكدا باسیان له‌ بوونی نزیكه‌ی 5 هه‌زار ده‌ستگیركراوی كه‌ركووك له‌ هه‌ولێر و سلێمانی كردووه‌.

 

له‌و باره‌یه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئه‌و میدیایانه‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری و چه‌واشه‌كاری و نادرووستیان بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ش پشتیان به‌ لێدوان و قسه‌ی دوور له‌ راستی و نابه‌رپرسانه‌ی كه‌سانێك به‌ستووه‌، كه‌ به‌رده‌وام بێده‌نگ بوونه‌ له‌ بارودۆخه‌ سه‌خته‌كاندا، ته‌نانه‌ت له‌و كاتانه‌ی كه‌ ناوچه‌كه‌ خه‌ریك بوو بكه‌وێته‌ بنده‌ستی دڕنده‌ترین دوژمن له‌ مێژووی نوێی مرۆڤایه‌تی كه‌ (داعش) بوو، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌ و ئاسایش نه‌بوایه‌.

 

وه‌زاره‌تی ناوخۆ لە ڕوونکردنەوەکەدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و راپۆرتانه‌ قه‌وانی سواون و ناوه‌ ناوه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه‌. داواش له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ده‌كات به‌ ته‌واوی ئاراسته‌كانیان، به‌رله‌ دووباره‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ ورد بن كه‌ پێشوه‌خته‌ له‌لایه‌ن كه‌سانێكەوە ئاماده ‌كراون و ده‌یانه‌وێ ناوبانگی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنن.

 

له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی دانیشتوانی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ له‌ به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم دوورن له‌ راستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌، ده‌رگای به‌ندیخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی كراوه‌یه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

 

وه‌ك له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه‌: "به‌داخه‌وه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره‌ تۆمه‌ته‌ بێبنه‌مایانه‌ ده‌به‌خشنه‌وه‌، پشت به‌ بانگه‌شه‌ سواوه‌كانی كه‌سانی وه‌كوو راكان جبووری ده‌به‌ستن، كه‌ ته‌واوی رێكاره‌كانی پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسا و نه‌ریته‌كانه‌ له‌ ته‌عریب و ده‌ربه‌ده‌ركردن، داگیركردنی زه‌وی و زار و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی موڵك و ماڵی پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركووك".

 

له‌ كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌ڵێت: "بۆ هه‌موو لایه‌ك دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌و لێدوانه‌ نه‌رێنییانه‌، ته‌نها ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خودی ئه‌وانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ و هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر ئیراده‌ی ئێمه‌ نییه‌، به‌ڵكوو پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی به‌هێزتر ده‌كات، هه‌ر وه‌كوو به‌ڵێنمان دابوو، هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌ لانكه‌یه‌كی ئارام بۆ هه‌موو چه‌وساوه‌كان به‌بێ جیاوازی".





ئەم هەواڵە 2308جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad