English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریكا لەهەفتەیەكدا چوار موشەكی ئەتۆمی تاقیكردووەتەوە
2019-09-08 [06:08 AM]

ZNA- هه‌ولێر


فەرماندەی ستراتیژی ئەمەریكی رایگەیاند، هێزی دەریایی ئەمەریكا ئەم هەفتەیە چوار تاقیكردنەوەی لەسەر هاویشتنی موشەكی بالیستی "تاریدنت ٢ دی ٥" كردووە، كە دەتوانێت كڵاوەی ناوەكی هەڵبگرێت .

لەبەیاننامەی فەرماندەییەكەدا هاتووە، هێزی دەریایی ئەمەریكی لە نزیك كەنارەكانی باشووری كالیفۆڕنیا، چوار پرۆسەی هاویشتنی پرۆگرامكراوی بۆ موشەكی "تاریدنت ٢ دی ٥" لەسەر كەشتی ئەمەریكی نبراسكا  (SSBN-739)  ئەنجامداوە.

لەبەیاننامەكەدا باس لەوەش كراوە، كە یەكەم تاقیكردنەوە لە ٤ی ئەیلوول و دووەمیان لە ٦ی ئەیلوول پێش خۆرهەڵاتن ئەنجام دراون .

بەیاننامەكە راشیگەیاندووە، تاقیكردنەوەكان وەك وەڵامدانەوەیەك نەبوون بۆ هیچ رووداوێك، كە لەجیهاندا روویانداوە .

ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە لەوەتەی ئەم جۆرە موشەكە چوونەتە ناو خزمەتی سوپای ئەمەریكا لەساڵی ١٩٧٩ ، بەتێكڕایی ژمارەی هاویشتنی "تاریدنت ٢ دی ٥" گەیشتووەتە ١٧٦ هاویشتن .

موشەكی "تاریدنت ٢ دی ٥" تاكە موشەكە، كە هێزی دەریایی ئەمەریكی و بەریتانی لەناو جبەخانە سەربازییەكەیاندا هەیانە و توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ناوەكی هەیە .
 





ئەم هەواڵە 4390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad