English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر رۆژانە بادەم بخۆیت چی لە جەستەت روو دەدات
2019-09-08 [10:46 AM]

هەولێر _ ZNA


چەرەزات دەوڵەمەندە بەپرۆتین و بەهای خۆراكیی زۆر و دژەئۆكسید و ترشی چەوری ئۆمیگا 3 و چەندین ڤیتامین و ترشی و كانزای جیاوازی تێدایە.
لێرەوە سوودەكانی بادام بزانە:

 

1- بادام دژە ئۆكسیدە و لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەتپارێزێت.
لەبەر هەبوونی ڤیتامین 5 كە دژەئۆكسیدە و لەناو چەوریدا دەتوێتەوە  و پارێزگاریی  لە شانەكانی لەش دەكات، لە زیانەكانی تیشكی خۆر دەتپارێزێت.


2- بادام بەرگریی بەهێز دەكات و هەستیاریی كەمدەكاتەوە. 
 بادام ڤیتامین بی 2ی تێدایە كە پارێزگاریی لە توانای پێست و چاو دەكات و رۆڵی پڕۆسەی خواردن بەهێز دەكات.


3- بادام بە سوودە بۆ نەخۆشیی شەكرە.
  رێژەیەكی زۆری مەگنیسیۆم لەناو بادام-دا هەیە كە دەبێتە هۆی ئەوەی بەرگریی ئەنسۆلین بەهێز بكات  و پڕ لە ریشاڵە بۆیە هەستیاریی كەمدەكاتەوە و بەرگریی بەهێز دەكات.


4- كۆلیسترۆڵی زیانبەخشی لەش كەمدەكاتەوە. 
 خواردنی بادام ئاستی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە لەشدا كەمدەكاتەوە و ناهێڵیت ببێتە ئوكسید. مەترسییەكانی دڵ كەمدەكاتەوە و كۆلیسترۆڵ لە لەشدا رێكدەخات و تەندروستی دەكات لەڕێی زیادكردنی مادە دژەئۆكسیدەكان لە خوێندا.


5- بادام ژەهرەكان لەناودەبات. 
بادام رێژەیەكی باش مەگنیسیۆمی تێدایە كە ژەهرەكان لەناودەبات و سەرچاوەیەكی گرنگی وزەیە. مەگنیسیوم لە پێكهاتە گرنگەكانی خۆراكە و بەرگریی لەش زیاد و دژەئۆكسیدەكانیش بەرزدەكاتەوە.


6- بادام ئێسك و ددان بەهێزدەكات. 
بوونی كالیسیۆم لەناو بادامدا ئێسك و ددان بەهێز دەكات و ئێسك لە ئێسكەنەرمە دەپارێزێت.


7- رێژەی شەكرە لەخوێندا رێكدەخات 
مەنگەنیز پێكهاتەیەكە لەناو بادامدا هەیە و بەشێكە لەو مادانەی ئێسك دروست دەكات و كالسیۆم و شەكر لە خوێندا دەمژێت.


8- زنیك یەكێكە لەمادە گرنگەكانی گەشەی شانەكان چونكە زنیك بەشدارە لە دروستكردنی300 ئەنزیم و بەشداریی چەندین كاردانەوەی كیمیایی لە لەشدا  دەكات، تەنانەت دەچێتە ناو شفرەی بۆماوەیی دی ئێن ئەی و زیادبوونی خانەكان و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئێسك و ددان





ئەم هەواڵە 934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad