English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین به‌قه‌باره‌ی سه‌دان ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ سێكته‌ری نه‌وتی ئێران دا ده‌كات
2019-09-08 [08:30 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


گۆڤاری ( پێتڕۆلیوم ئیكۆنۆمیست) ئاشكرایكردووه‌، سه‌ره‌ڕای سزاكانی سه‌ر ئێران، چین به‌ بڕی 280 ملیار دۆلار له‌ كه‌رتی نه‌وت و غاز و پترۆكیمیایی ئێران وه‌به‌رهێنان ده‌كات.

ئه‌و گۆڤاره‌ تایبه‌تمه‌نده‌ به‌ بواری وزه‌ و له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌به‌رهێنان خاڵی سه‌ره‌كی رێككه‌وتنی چین و ئێرانه‌ و له‌ میانی سه‌ردانی پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ چین كه‌ له‌ كۆتایی ئابی رابردوو ئه‌نجامیدا، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیاری گۆڤاره‌كه‌، چین به‌ڵێنی داوه‌ به‌ بڕی 120 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتی نه‌وت و ژێرخانی پیشه‌سازی ئێران بكات.

له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به‌ڵێنی به‌ چین داوه‌، كۆمپانیا چینییه‌كان له‌ پێشینه‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ بن، كه‌ پشكی وه‌به‌رهێنانیان له‌ كه‌رتی نه‌وت و غازدا پێ بدات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك سزای سه‌ختی به‌سه‌ر ئه‌و كه‌رته‌ی ئێراندا سه‌پاندووه‌ و كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌نێته‌ سفر. 

 





ئەم هەواڵە 4474جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad