English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزه‌كانی توركیا ده‌چنه‌ ناو سوریا
2019-09-08 [11:32 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی توركیا سنوری سوریایان تێپه‌ڕاند و به‌ ئاراسته‌ی باشوری رۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكی جۆڵه‌یان كرد، ده‌ستیان به‌گه‌ڕان و سوڕانی هاوبه‌ش كرد به‌ ئامانجی دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆلی به‌ده‌ستی هێزه‌كانی كوردیه‌وه‌یه‌.

ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل ئاڵای توركیان هه‌ڵكردبوو، له‌ نزیكی 15 كیلۆمه‌تر له‌ خۆرهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی ئه‌قچه‌ له‌سه‌ر سنوری توركیا له‌ نزیك گرێ سپی سوریا تێكه‌ڵ به‌ ئۆتۆمبێله‌كانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بوون، له‌ هه‌مان كاتدا دو هه‌لیكۆپته‌ر به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌ بینراون.

دوای گفتوگۆییه‌كی چڕی نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌نجامدا له‌سه‌ر سه‌نته‌رێكی پرۆسه‌ی هاوبه‌ش رێككه‌وتن به‌ڵام له‌سه‌ر قوڵی تاوچه‌ی ئارام و په‌یكه‌ری فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزه‌ رێك نه‌كه‌وتوون.

پێشتریش ئه‌م دوو وڵاته‌ هاوبه‌شن له‌ ناتۆ چه‌ندین جار گه‌ڕان وسوڕانی هاوبه‌شیان به‌ هه‌لیكۆپته‌ر له‌ ناوچه‌كان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 4429جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad