English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی مەسیحی: کێشەیەکی ٤٠ ساڵیی زەویی مەسیحییەکان لە دادگاوە چارەسەر کرا
2019-09-08 [11:43 AM]


دادگای ئاکرێ کێشەی زەویوزاری گوندێکی سنووری ئاکرێی چارەسەر کرد کە ماوەی ٤٠ ساڵە لە نێوان هاووڵاتییانی سنوورەکەدا ھەبوو.

 

رۆبینا تيارى، ئەندامی فراکسیۆنی ھاوپەیمانیی نەتەوەیی کە سەر بە پێکهاتەی مەسیحین لە هەرێمی کوردستان، راگەیاند، دوای ٤٠ ساڵ لە کێشەیەکی زەوی لە نێوان هاووڵاتییانی مەسیحیی ئاکرێ و دراوسێکانیان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ٩ی ٢٠١٩، دادگای ئاکرێ کێشەکەی چارەسەر کرد و گوندەکەی بۆ مەسیحییەکان گەڕاندەوە.

 

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان کە لە لێژنەی دەستپاکییە، سوپاسی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دادگای ئاکرێی کرد، لە بەرامبەر بڕیاردانی بێلایەنەی دادگاکە و جەختی کردەوە کە ئەم بڕیارە زیاتر پێکەوەژیان لەهەرێمی کوردستان بەهێز دەکات.

 

گوندی گشکاوا، گوندێکی مەسیحینشینی سەر بە شاری ئاکرێیە لە پارێزگای دهۆک، ماوەی ٤٠ ساڵە لەلایەن کێشە لەنێوان مەسیحییەکانی گوندەکە کە خۆیان بە خاوەنی زەوییەکان دەزانن، لەگەڵ دراوسێکانیان هەیە، بەڵام ئەمڕۆ دادگای ئاکرێ بڕیاری گەڕاندنەوەی زەوییەکانی بۆ مەسیحییەکان دەرکردووە.

سه‌رچاوه‌: باس





ئەم هەواڵە 3028جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad