English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هەوڵی دروستکردنەوەی ژێرخانی مووسڵ دەدرێت
2019-09-08 [11:45 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیری دارایی عێراق رادەگەیەنێت، کە وەزارەتەکەی هەوڵ دەدا ژیرخانی مووسڵ دروست بکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 8-9-2019، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابووری و وەزیری دارایی و ئابووریی عێراق، لەگەڵ ئەحمەد جەڕبا، پەرلەمانتاری نەینەوا کۆ بووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، فوئاد حوسێن رایگەیاندووە، وەزارەتەکەی هەوڵ دەدا لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2020، بەشی نەینەوا زیاد بکرێ بۆ ئەوەی ژێرخانی وێرانبووی مووسڵ، بونیات بنرێتەوە.

بەهۆی داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، زۆرینەی باڵەخانە، خانوو و شەقامەکانی مووسڵ وێران بوون و ئەگەرچی لە 2017ـەوەش ئەو شارە لەژێر داگیرکاریی داعش رزگار کراوە، بەڵام حکوومەتی عێراق هیچ هەوڵێکی بۆ ئاوەدانکردنەوەی نەناوە.

لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیان کردە سەر شاری مووسڵ و لە ماوەی چەند رۆژێکدا، هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنباریان داگیر کرد.

 





ئەم هەواڵە 6721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad