English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی پۆستێک لە پارێزگای هەڵەبجە وەردەگرێت
2019-09-08 [11:46 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەرپرسی لقی هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕێککەوتنیان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان لە پارێزگاکە کردووە و حزبەکەی پۆستێکی دیکە وەردەگرێت.

بەسام عەلی، بەرپرسی لقی ١٢ی پارتی لە ھەڵەبجە  راگەیاند،  داواکارییەکی زۆر هەیە لە بارەی ئەوەی خورماڵ بکرێتە قەزا، بەڵام بۆ ئەوەی بڕیاری بە قەزاکردنی خورماڵ بدرێت، پێوستە ئەنجومەنی پارێزگای هەڵەبجە پێکبھێنرێت.

ڕوونیشی کردەوە، بڕیار دراوە خورماڵ ببێتە قەزا و بەپێی رێککەوتنی لایەنەکانیش، بۆ دابەشکردنی پۆستەکان، قایمقامی خورماڵ دەدرێتە پارتی دیموکراتی کوردستان.

بەسام عەلی ئاماژەی بەوە کرد، پارێزگای هەڵەبجە یەک قەزای ھەیە کە ئەویش قەزای ناوەندیی پارێزگاکەیە، ”بۆیە دەبێت خورماڵیش بکرێتە قەزا“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پاش ئەوەی خورماڵ دەکرێت بە قەزا، پۆستی بەڕێوەبەری شارەدێی بەمۆ رادەستی حزبی سۆسیالیست دەکەنەوە.

سه‌رچاوه‌: باس





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad