English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توێژینەوە دەكرێت بۆ لابردنی سفری سەر دراوی عێراقی
2019-09-08 [11:50 AM]

ZNA- هه‌ولێر


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەیەك بۆ لادانی سفری سەر دراوی عێراقی دەكات.

لیژنەكە ئاشكرایكردووە، دەستپێشخەری لادانی سفری سەر دراو  پێشووتر خراوەتەڕوو، بە مەبەستی گۆڕینی دراوی نیشتمانی دراوەكان بەگشتی و خستنەڕووی دراوێكی نوێ، بەڵام بەھۆی ئەو تێچووە زۆرەی كە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكە پێویستە، ھێشتا راگیراوە.

لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، كورتھێنانی بوودجە لەمساڵدا و ھەروەھا قەرزی سەر عێراق، بە گرنگترینی ئەو ھۆكارانە دادەنرێن كە پەنا ببرێتە بەر لادانی  3 سفڕی سەر دراوی عێراقی و پلانە سەرەكییەكانی پڕۆژەكە چەندین ساڵە دارێژراوە و تەنیا بڕیاری جێبەجێكردنی ماوە.





ئەم هەواڵە 5683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad