English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانى ستایشى ڕۆڵى فەڕەنسا دەکات
2019-09-08 [12:51 PM]

ZNA- هه‌ولێر


نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ستایشى ڕۆڵى سەرۆک ماکرۆن و فەڕەنساى لە پشتگیریى هەرێمى کوردستان کرد و دووپاتى کردەوە کە گەلى کوردستان ڕێز و پێزانینى بۆ دۆستایەتى و پشتگیریى فەڕەنسا هەیە و خوازیارى پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ فەڕەنسا.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 8/9/2019 لە دیدارێکدا لەگەڵ بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى تازەى فەڕەنسا لە هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایى بەبۆنەى دەستبەکاربوونییەوە لە ئەرکى تازەیدا، هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست و هەموو پشتگیرى و ئاسانکارییەکى بۆ دووپات کردەوە.

بەڕێزیان هەروەها ئاماژەى بە ڕۆڵى سەرۆک ماکرۆن، سەرۆکى فەڕەنسا کرد لە پشتگیریکردنى هەرێمى کوردستان و هەوڵەکانى بۆ دەسپێکردنەوەى دیالۆگى هەولێر ـ بەغدا کە لە ئەنجامدا هەردوولا توانییان هەنگاو بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان و چارەسەرکردنى هەندێ لە کێشەکان بنێن، هەوەرها پشتگیریى خۆى بۆ هەوڵەکانى فەڕەنسا لەپێناو چارەسەرکردنى ناکۆکییەکانى نێوان لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە کوردستانى سووریا دەربڕى.

لە دیدارەکەدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر دۆخى ئەمنى، سیاسى و ئابووریى عێراق و جەختیان لە گرنگیى هاوکارى و هەماهەنگیى نێوان هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدرال بۆ پاراستنى ئاسایش و سەقامیگیرى بەتایبەتى لە ناوچە جێناکۆکەکان کردەوە.

بەڕێز کونسولى گشتیى فەڕەنسا لە هەولێر سوپاس و پێزانینى وڵاتەکەى بۆ هاوکاری و یارمەتییەکانى هەرێمى کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران دووپات کردەوە، هەروەها تیشکى خستە سەر سەردانى چاوەڕوانکراوى سەرۆکى فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان.





ئەم هەواڵە 2854جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad