هەولێر – ZNA
خەڵاتەکانی خولی ئەمساڵی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤینس دابەشکران و فیلمی سینەمایی فیلمیJoker خەڵاتی سەرەکی فێستیڤاڵی وەک باشترین فیلم بەدەستهێنا کە خەڵاتی شێری زێڕینە.
لەلایەکی دیکەوە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 4 ئۆکتۆبەری ئەمساڵ لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشدەکرێت و تاوەکو کۆتایی هەمان مانگ لە تەواوی سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 2 ئۆکتۆبەر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی فیلمی نیۆیۆرک نمایشدەکرێت.
ئەم فیلمە تەنها بۆ گەورەکانە و بە بڕی 55 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەرهەمهاتووە و پێشبینی دەکرێت داهاتێکی زۆر لە سینەماکاندا بەدەستبێنێت.
ئەم هەواڵە 7015جار خوێندراوەتەوە |