ZNA- ھەولێر
بەھۆی یارییە نێو دەوڵەتییەکان یانەی بەرشەلۆنە یەکێکە لەیاریزانە گرنگەکانی ھێلی بەرگری لەدەستدا .
لەیاری دوێنێ شەوی ھەڵبژاردەی پورتوگال و ھەڵبژاردەی سربیا یاریزان نیلسۆن سیمیدۆ بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە و پورتوگال تووشی پێکان ھات .
بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە ھەست بە دڵتەنگیەکی زۆر دەکەن بەھۆی پێکانی سیمیدۆ ، چونکە لە ئێستادا ئەو یاریزانە بەرگریکاری سەرەکی لای راستی یانەی بەرشەلۆنەیە و قەرەبووکردنەوەی ئاسان نییە .
بڕیارە ئەمشەو پزیشکانی ھەڵبژاردەی پورتوگال پشکینینی تەواو بۆ یاریزان سیمیدۆ ئەنجام بدەن و ماوەی دوور کەوتنەوەکەی دیاری بکەن.

یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7309جار خوێندراوەتەوە |