English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سائیروون: ئەمریکا ئیزن نادات عێراق چەک لە چین و رووسیا بکڕێت
2019-09-08 [03:14 AM]

​ZNA - هەولێر


پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانیی سائیروون دەڵێت ئەمریکا رێگە نادات عێراق چەک لە چین و رووسیا بکڕێت.

سەتار عوقابی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی سائیرون رایگەیاند، ئەمریکا  ئیزن نادات عێراق توانای بەرگریکردنی ئاسمانیی بەهێز بکات و چەکی پێشکەوتوو لە رووسیا و چین بکڕێت.

عوقابی گوتی، پێویستە حکومەتی عێراق، گوێ بە گوشارەکانی ئەمریکا نەدات و بە تایبەت دوای بۆمبابارانەکانی سەر جبەخانە و سەربازگەکانی حەشدی شەعبی، گرێبەستی کڕینی چەک لەگەڵ وڵاتانی دیکە  واژوو بکات.

پێشترێ چەند لایەنێکی دیکەی عێراقیش باسیان لە کڕینی سیستەمی قەڵغانی دژە مووشەکیی ئێس ٣٠٠ لە رووسیا کردبوو.

هەر لە چەند رۆژی رابردوودا، مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەیی حەشدی شەعبی رایگەیان حەشد هێزی ئاسمانی دادەمەزرێنێت و رۆژێک دواتر موقتدا سەدر ئەم هەنگاوەی بە پەیامی هەڵوەشانەوەی عێراق ناو برد و رۆێک دواتر گوتەبێژێکی حەشدی شەعبی سەرلەبەری هەواڵەکەی بە درۆ خستەوە.





ئەم هەواڵە 5254جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad