ZNA- ھەولێر
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، پێیوایه 4 یاریزان ده‌توانن له دوای كۆتاییهاتنی سه‌رده‌می خۆی و لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بكه‌ن. تا دێت سه‌رده‌می هه‌ردوو ئه‌ستێره‌ی جیهانی، مێسی و رۆناڵدۆ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیان، كه زیاتر له 10 ساڵه ده‌ستیان به‌سه‌ر خه‌ڵاته تاكه‌كه‌سییه‌كاندا گرتووه، به‌ڵام هه‌رده‌بێ كۆتاییه‌ك بۆ سه‌رده‌می زێڕینیان هه‌بێت، كه وادیاره رۆناڵدۆ هه‌ستی به‌وه كردووه بۆیه پاڵێوراوانی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر بۆ سه‌رده‌می دوای خۆی و مێسی دیاری ده‌كات. مه‌هدی بن عه‌تیه، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی، له هه‌ڤپه‌یڤینێكی رۆژنامه‌ڤانیدا باس له‌وه ده‌كات كه رۆناڵدۆ لای ئه‌و ناوی ئه‌و یاریزانانه‌ی ئاشكراكردووه كه پێیوایه ئه‌وان ده‌بنه ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی باڵۆن دۆر له ساڵانی داهاتوودا. ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریب، له‌و باره‌یه‌وه گوتی "رۆناڵدۆ پێی‌گوتم له دوای من و مێسی، هه‌ریه‌ك له نه‌یمار داسیلڤا، ئیدین هازارد، كیلیان ئێمباپێ و عوسمان دێمبێلی ركابه‌ری له‌سه‌ر باڵۆن دۆر ده‌كه‌ن". رۆناڵدۆ كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه و مێسیش ته‌مه‌نی 32 ساڵ، پێكه‌وه 10 باڵۆن دۆریان بردووه‌ته‌وه، كه زۆر زه‌حمه‌ته یاریزانێكی دیكه بتوانێت وه‌ك ئه‌وان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر تۆپی پێی جیهاندا بگرێت، ئه‌گه‌رچی ناویشیان نه‌یمار یان هازارد، یاخود ئێمباپێ و دێمبێلبیش بێت.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad