ZNA- ھەولێر
ساموێل ئۆمتیتی فەڕەنسی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە دەڵێت ، لە منداڵیەوە خەونم بەوە دەبینی لە یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەم .
لەمیانەی چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانی ئۆمتیتی رایگەیاند : لە منداڵییەوە خەونم بەوە دەبینی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە یاری بکەم و خەونەکەشم ھاتەدی .
ھەروەھا گووتیشی : خەڵک پێیان دەگووتم : کەی لەگەڵ بەرشەلۆنە یاری دەکەیت ، من ھاتووم بۆ ئێرە تا زۆررترین ماوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بمێنمەوە و نازناوەکان بەدەست بھێنم ، نەک بۆ ئەوەی لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشم .
بەھۆی پێکانەوە وەرزی رابردوو ئۆمتیتی ماوەیەکی زۆر لە یانەی بەرشەلۆنە دابڕا و دواتر یاریزان کلیمنت لینگلی جێگە گرتەوە و ئۆمتیتی پێگەی سەرەکی خۆی لە دەستدا ، لەم وەرزەش جارێکی دیکە ئۆمتیتی تووشی پێکان ھاتەوە و تا ئێستاش بەشداری یارییەکانی یانەی بەرشەلۆنە و ھەڵبژاردەی فەڕەنسای نەکردووە .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 7636جار خوێندراوەتەوە |