English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌ره‌نسا... له‌ دوو مانگدا 1500 کەس بەهۆی گەرمای هاوینەوە گیانیان لەدەستداوە
2019-09-09 [10:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزیری تەندروستی فەڕەنسا ئاگنێس بیسۆن ئاشكرای كرد، ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان بەهۆی شەپۆلەکانی گەرماوە لە مانگەکانی شەش و حەوتدا لە فەڕەنسا ڕێژەی ئاسایی تێپەڕاندووە و 1500 کەس گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەم ژمارەیە زۆر کەمترە لە ڕێژەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان کە لە هاوینی ساڵی 2003 دا ڕوویاندا.

داتاکانی وەزارەتی تەندروستی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەدەن لەماوەی شەپۆلەکانی گەرمای مانگی شەش و حەوتدا 1465 کەس زیاتر لە ئاستی ئاسایی گیانیان لەدەستداوە.

بیسۆن باسی له‌وه‌ كردوه‌، شەپۆلەکانی گەرما لە ساڵی 2003 دا بۆ 20 ڕۆژ بەردەوامبوو. 18ڕۆژ ڕووبەڕووی دوو شەپۆلی گەرما بووینەوە و توانیمان لەڕێی گرتبەری ڕێوشوێنی دیاریکراوەوە لە سەدا 10 ڕێژەی گیانلەدەستدان کەم بکەینەوە.

لەمساڵدا بەرزترین پلەی گەرما لە 28 ی مانگی شەشدا لە باشووری فەڕەنسا تۆمارکرا بەجۆرێک پلەی گەرما گەیشتە 46 پلەی سەدی.

 

voa





ئەم هەواڵە 652جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad