ZNA - ههولێر
ئەمڕۆ دووشەممە 9ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كە جەیمس سۆرنتۆن كونسوڵی تازەی بەریتانیا بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی سیاسیی لە هەرێمی كوردستان و دەستبەكاربوونی حكوومەتی تازە راگەیاند و جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی خوازیارە كە هەرێمی كوردستان بەهێز و سەقامگیر بێت و هەروەها هیوای خواست پەرە بە پەیوەندییەكانی بەریتانیا و هەرێمی كوردستان بدرێت.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دوا پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و بارودۆخی كەركووك و ناوچەكانی ماددەی 140 تاتوێ كرا.
پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەریتانیا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.
ئەم هەواڵە 2755جار خوێندراوەتەوە |