English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ساری چ بەڵێنێکی بە رۆنالدۆ داوە 
2019-09-09 [11:23 AM]

ZNA- ھەولێر


ماوریسیۆ ساری راھێنەری نوێی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی دوای وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی خانمە پیرەکە بەڵێنێکی بە کرستیانۆ رۆنالدۆ داوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی کۆریرۆ دیللۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ، ساری بەڵێنی بە رۆنالدۆ داوە لەژێر سەرپەرشتی ئەو گۆڵی زیاتر تۆمار بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دەبێت ساری رێگەیەکی دیکە بدۆزێتەوە بۆ ئەوەی پاڵپەستۆی زۆری یارییەکان لەسەر رۆنالدۆ کەم بکاتەوە  و رۆنالدۆ لە ناو یاریگا زیاتر ئەرکی گۆڵ تۆمارکردن بێت .

رۆنالدۆ لە وەرزی رابردوو لە کۆی ٤٣ یاری توانی ٢٨ گۆڵ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس تۆماربکات و ھەروەھا رۆلی ھەبووە لە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ و لە ئێستاشدا تەمەنی گەیشتووتە ٣٥ ساڵ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad