English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆك بارزانی: پارتی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بووە بە حزبی ژمارە یەك
2019-09-09 [01:16 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆك بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی سنووری دهۆک و مووسڵ و هەرسێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، (کەرکووک – گەرمیان)، (سلێمانی – هەڵەبجە) كۆبۆوە

 

ڕۆژی دووشەممە ٩ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی لق و ناوچەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و مووسڵ و هەرسێ ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەولێر، (کەرکووک – گەرمیان)، (سلێمانی – هەڵەبجە)، كۆبۆوە.

 

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی تیشكی خستە سەر بارودۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و قۆناغی دوای ڕیفراندۆم و هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پارلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم.

 

سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەندام و کادیرانی پارتی دەربڕی کە سەرباری هەموو گرفتەكان و ئەو هەموو پیلانگێڕییەی دژی پارتی لە ئارادا بوو بەڵام بە هیمەت و خۆڕاگریی ئەندام و لایەنگرانی پارتی، پارتی لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان بووە بە حزبی ژمارە یەك. هەروەها ڕۆڵی کادیرانی پارتی بەرز نرخاند کە بە خۆڕاگری و بڕوابەخۆبوونەوە لەکاتی تەنگانەدا لەسەنگەری پاراستنی کوردستاندان و ئەگەر پارتی نەبا ئێستا نە هەرێم دەما و نە شکۆیەک بۆ گەلەکەمان دەمایەوە.

 

هەر لەوکۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستان و قارەمانێتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد لە شەڕی تیرۆریستان و شەڕی بەرگری لە كەرامەت و خاكی نیشتیمان و ڕایگەیاند ئێمە هەموومان قەرزاری پێشمەرگەین، چونكە پێشمەرگە هەموو هاوكێشەكانی گۆڕی و كوردستانی پاراست.

 

سەرۆک بارزانی جەختیی کردەوە، پارتی لەکاتێکدا لەدایک بوو کە گەلەکەمان لە نائومێدییەکی گەورەدا بوو، پارتی بووە ئومێد و هیوای گەل و لەو ڕۆژەوە پارتی خاوەن ئامانجێکی ستراتیژییە هیچ پاشەکشەیەکیش لەو ئامانجە ستراتیژییە ناکەین، بۆیە پارتی هەمیشە لەپێناو پاراستن و بەختەوەریی گەلەکەماندا قوربانی داوە و هەرگیزیش لە بەرپرسیارێتی ڕاناکەین. سەرۆک بارزانی هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو دوو سەرکەوتنەی پارتی لە هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان وەدەستی هێنا، پاداشتی گەلی کوردستان بوو بۆ هەڵوێستە نەگۆڕ و ستراتیژییەکانی پارتی و بەرگرییکردنمان لە کوردستان.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بە ڕەوشی ژیانی کادیرانی پارتی و ئەو سەختییانە درا کە بەرەوڕوویان دەبێتەوە و بە تێروتەسەلی باسی ئەو هەنگاوانە کرا کە دەبنە هۆی بەرەوپێش بردنی کاروباری پارتی و باشترکردنی ژیانی کادیران.

 

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئێستا گفتوگۆ و دانوستان هەیە و هەنگاوی باش چوونەتە پێش و ئومێد دەکەین هەموو کێشەکان بەدیالۆگ چارەسەر بکرێن، بەتایبەتی کێشەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا دەرگەی گفتوگۆ و پرسیار كرایەوە و سەرۆك بارزانی وەڵامی پرسیار و تێبینی و پێشنیاری ئامادەبووانی دایەوە.





ئەم هەواڵە 2800جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad