ZNA - هەولێر
عیماد خەمیس سەرۆكوەزیرانی سووریا ئاشكرایكرد، قەبارەی ئەو زیانانەی كە لە سەرەتای قەیرانەوە بەر ئابووریی ئەم وڵاتە و دامەزراوەكانی كەوەتووە، زۆر گەورەیە.
بەتەنیا زیانەكانی بەر دامەزراوەكان كەوتووە ٨٧ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە کە زیاتر لە ٢٨ ھەزار دامەزراوەی حكومی بەر زیانە كەوتوون و نزیكەی ١٨٨ كارگە و كۆمپانیای پیشەسازیی حكومیش داڕماون.
هەروەها زیاتر لە ھەزار و ١٩٤ شوێن رووبەڕووی تێكدان بوونه. دەرباری كەرتی نەوت و كارەباش، لە ٣٩ وێستگەدا كە بەر لە قەیرانەكە ھەبوون ، ٢٥ یان بە تەواوەتی داڕماون و كەرتی كشتوكاڵیش لەم زیانانە بێبەش نەبووە. سووریا پێشووتر زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار تۆن گەنمی بەرھەدەھێنا، كەچی ئێستا بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی پەنای بردووەتە بەر ھاوردەی ئەو بەرھەمە.
ئەم هەواڵە 9526جار خوێندراوەتەوە |