English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بنیامین نتانیاهۆ : ئێمە چاودێریتان دەکەین و دەزانین کەی و لەکوێ خەریکی چین
2019-09-10 [05:40 AM]


بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕای دەگەیەنێت کۆماری ئیسلامیی ئێران بنکەیەکی ناوکی بە ئامانجی سەربازیی لە شارێکی سەر بە ئیسفەهان دامەزراندبوو، بەڵام دوای ئەوەی تێگەیشت ئیسرائیل پێی زانیوە، لەناوی بردووە.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ دووشەممە لە ڕووماڵی ڕاستەوخۆی هەواڵەکاندا لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بنکەیەکی دیکەی ئەتۆمیی ئێرانی لە شاری "ئابادە" لە باشووری ئیسفەهانی ئاشکرا کرد و ڕای گەیاند دوی ئەوەی تێگەیشت کە ئیسرائیل بەو بنکە ئەتۆمییەی زانیوە، خۆیان خاپووریان کردووە.

 

شاری "ئابادە" لە باکووری پارێزگای فارس و باشووری ئیسفەهان هەڵکەتووە و لەلایەن بنیامین نتانیاهۆوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ گرتە ڤیدیۆ شوێنی ئەو بنکە ئەتۆمییە کە بە ئامانجی سەربازی دروست کرابوو، بڵاو کرایەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کەلە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی قسەی دەکرد، گوتی: "دیکتاتۆریی ئێران بزانن، ئێمە چاودێریتان دەکەین و دەزانین کەی و لەکوێ خەریکی چین".

 

بنیامین نتانیاهۆ هاوکات گوتیشی کە تاوتوێی بەڵگەی ناوکیی ئێران کە ساڵی ڕابردوو لە ناوچەی پیشەسازیی (شوورئاباد)ی نزیک تاران بەدەستمان کەتووە، بابەتی بوونی بنکەی ئەتۆمیی "ئابادە"ش دۆزراوەتەوە.

 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ساڵی پاریش لە ٧٣هەمین دانیشتنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بە ئاماژە بەو بەڵگانە بە خستنەڕووی هەندێ وێنە لە بینایەک لە "تورقوزئاباد" لە شارەدێی "فاتمیە"ی سەر بە تاران گوتی وڵاتەکەی چەند مانگێکە ئاگاداری کۆگایەکی نهێنیی ئەتۆمیی ئێران و ئەوان ئەو بەڵگانەیان داوەتە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بەڵام هیچ هەوڵێکیان نەداوە.

 

لە ڕاۆژانی ڕابردوودا کە سەرۆکی کاتیی ئاژانس سەردانی ئێرانی کرد، هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە پشکێنەران لە یەکێک لە بنکەکانی ئێران یۆرانیۆمی نەپیتێنراویان دۆزیوەتەوە کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێککەوتنی ناوکییە.

 





ئەم هەواڵە 574جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad