ZNA- هه‌ولێر
میدیا عێراقییه‌كان ئاشكرایان كرد، كۆگایه‌كی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی عه‌شائیری له قه‌زای هیت گڕیگرت و چه‌ندین گوللـه تۆپ و هاوه‌ن له‌ناو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر ته‌قینه‌وه.
یه‌كێك له‌و سه‌رچاوانه رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و ئاگر له كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ر به حه‌شدی عه‌شائیری له قه‌زای هیتی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كه‌وته‌وه" و وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "گوللـه‌هاوه‌ن و گوللـه‌تۆپ به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا په‌رتبوون و ته‌قینه‌وه".
ئاشكراشیكرد، "تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و توانییان ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق ته‌قیونه‌ته‌وه و په‌نجه‌ی تۆمه‌ته‌كه‌ش بۆ فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل درێژكراوه.
ئەم هەواڵە 7084جار خوێندراوەتەوە |