هەولێر _ ZNA
کاتێک رژێنی دەرەقی لەرادەبەدەر چالاک دەبێتەوە پزیشکان داوا دەکەن لە هەندێ جۆری خۆراک دوور بکەوینەوە یان هەندێ جۆر زیاتر بخۆین.
رژێنی دەرەقی بەرپرسە لە دەردانی هۆڕمۆنەکان و نیشانەکانی تێکچوونی بریتیە لە دابەزینی کێش و دڵەڕاوکێ و خەوزڕان و لاوازی ماسولکە، بەپێی ماڵپەڕی (میدیکال نیوز تودای) ئەم نەخۆشیە زیاتر تووشی ژن دەبێت وەک لە پیاو و لەم حاڵەتەدا پێویستە زۆر ئاگاداری ئەو خواردنانە بن کە دەیخۆن.
لەم چوارچێوەیەدا پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن لەو خواردنانە دووربکەوینەوە کە دەوڵەمەندە بە یۆد یان کافیین، چونکە زیادخواردنی دەبێتە هۆی زیادبوونی دەردراوەکانی رژێنی دەرەقی.
یۆد لە خواردنە دەریاییەکانی وەک ماسی و تونا و شیرەمەنیەکان و هەندێک جۆری دانەویڵەدا هەیە، هەروەها ئەگەر دەتەوێت ئاستی یۆد لە لەشتدا دابەزێنیت دەبێت گۆشت کەمتر بخۆیت.
لە بەرامبەردا قەڕنابیت و کەلەرم دەردانی هۆڕمۆنەکانی رژێنی دەرەقی کەمدەکەنەوە و ئەو کەسانەی رژێنی دەرەقیان تەمبەڵە نابێت بیخۆن.
ئەم هەواڵە 6706جار خوێندراوەتەوە |