English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەگەر واز لە خواردنی گۆشت بهێنیت چی بەسەر جەستەتدا دێت
2019-09-08 [01:21 AM]

هەولێر _ ZNA


بۆچونی  پسپۆڕەكان جیاوازە  لەبەرامبەر وازهێنان لەخواردنی گۆشت  كە ئایا تەندروستە یان نا؟ چونكە هەندێك  لە كۆئەندامەكانی جەستە لەكاتی خواردنی ڕووەكی توشی هەستیاری دەبن و لەوانەیە لەش سەرچاوەیەكی گرنگی پرۆتیناتی ئاژەڵی كە پێویستە بۆ بونیاتنانەوەی ماسولكە لە دەستبدات.

 
1- دابەزاندنی كێش  
شارەزایانی زانكۆی جورج واشنتۆن دەڵێن، وازهێنان لە خواردنی گۆشت دەبێتە هۆی لە دەستدانی 4.5 كیلۆ لە مانگێكدا  ئەگەر یەكەی گەرمی بۆ ژەمەكان زیاد نەكرێت.
پسپۆرێكی رووسیش دەڵێت" ئەو كەسانەی واز لە خواردنی گۆشت دەهێنن  مەعكەرۆنە و نان  زۆرتر دەخۆن، بۆیە كێشیان زیاد دەكات و زەیتی ڕووەكیش پێك دێت لەهەزار یەكەی گەرمی لە هەر سەد گرامێكدا.


2- گۆڕانكاری بە سەر بەكتریای ریخۆڵەكاندا دێت 
ژمارەیەك زۆری بەكتریا لەكاتی نەخواردنی گۆشت دروست دەبن، ئەمەش  رێگەی جەستەیە بۆ بەرگریكردن لەخۆی، بۆنمونە بەكتریای سابروفیت لەناو ڕیخۆڵە  دروست دەبێت كە چارەسەری ئەو ریشاڵانە دەكات  كە لەناو خواردندا هەن  و هەمان پرۆتین دەدات بە لەشی مرۆڤ كەواتە ئەو بەكتریایانە خۆیان كار دەكەن بۆ قەرەبووكردنەوەی كەمی پرۆتینی ئاژەڵی.

كەواتە گۆشت خۆرەكە پشت بە ژمێك دەبەستێت كە پرۆتینی تێدایە، بەڵام رووەكیەكە  پشت بە بەكتریاكان دەبەستێت كە لەگەڵ تێپەڕبونی كاتدا لە وازهێنان لە خواردنی گۆشت باشتر دەبێت.

3- كەمی مادە خۆراكیەكان 
كاتێك واز لەگۆشت خواردن دەهێنیت  توشی كەمی هەندێك مادە دەبیتەوە  بەتایبەت ئاسن و ڤیتامین دی و بی 12، بەڵام لەهەمان كاتدا توێژەرەكان دەڵێن"  ئەگەر بڕێكی باش لە پاقلە و نیسك  و چەرەزات و میوە و سەوزەی تاریك و دانەوێڵە بخورێت ئەوا قەرەبووی گۆشتەكە دەكاتەوە".


4-مەترسی توشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە
بەپێی توێژینەوەكانی  ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی  خواردنی 50 گرام لە گۆشتی دروستكراو  ڕۆژانە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەكان بە ریژەی 18% زیاد دەكات و خواردنە ڕووەكیەكان پێك دێت لە ریشاڵێك كە هەرس ناكرێت و وەك دژە شێرپەنجەی ڕیخۆڵەكانە  لەگەڵ ئەوەشدا  ئەمە بەسەر جۆرەكانی تری شێرپەنجە دا ناسەپێنرێت.

چونكە پێشتر پسپۆڕان  ئاشكرایان كردووە، خواردنی ڕووەكی نابێتە هۆی كەمبوونەوەی مەترسی بە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە بە شێوەیەكی گشتی .


5- مەترسی نەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان كەم دەكاتەوە
پسپۆڕە  ئەمریكییەكان پێشتر ئاشكرایان كردووە ئەو كارنیتینەی لەناو  گۆشتدا هەیە كاردانەوەی كیمیایی لە ڕیخۆڵەكان ئەنجام دەدات كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ماسولكەكانی دڵ هەیە.

هەروەها گۆشت بەوە تاوانبار كراوە كە دەبێتە هۆی ڕەقبونی خوێنبەرەكان، بەڵام لە ئێستادا بەدواداچون بۆ ئەو بۆچونە دەكرێت و زۆربەی توێژەران پێیان وایە  خواردنە دووبارەكان و شەكر و زەیتە ڕووەكیەكان  هۆكاری سەرەكی رەقبوونی خوێنبەرەكانن.

لیودمیلا دینیسینكۆ پسپۆری خۆراكی رووسی پێی وایە: ئەو پرۆتینەی لە رێگەی گۆشتەوە دەستمان دەكەوێت، زۆر گرنگە  بۆ دروستبوونی شانەكان  بەتایبەتی دڵ  و ڕەتكردنەوەی بەرهەمەكانی پرۆتین  دەبێتە هۆی  لاوازبوونی ماسولكەكانی دڵ وەك هەموو ماسولكەكانی تری جەستە.

بۆیە پزیشكان دەڵێن: نەخواردنی گۆشت لەتەمەنی منداڵیدا مەترسیدارە،  چونكە ئەو منداڵە بڕی پێویستی پڕۆتین و چەوری و كاربۆهیدرات و ڤیتامینی پێویست كە گرنگن بۆ جەستە وەرناگرێت.

ئەگەر باسی كەسە بەتەمەنەكانیش بكەین  ئەوا زۆرترین رێژەی بەتەمەنەكان لە فیلكابامبان لە باشوری ئیكوادۆر  و كە سیستمی سەرەكی خۆراكیان  سەوزە و میوە یە. 

بەڵام ژاپۆنیەكان  حەزیان بە خواردنی برنج و خواردنە دەریاییەكانە و بەتەمەنەكانی ئەبخاز و ئازربایجان  گۆشت خۆرن و خواردنە چەورەكانیان بەلاوە پەسەندە.

بۆیە درێژی تەمەن پەیوەندی بە ژیانكردنە لەناو ژینگەیەكی پاك و جگەرە نەكێشان و ئالوودە نەبوونە بە مادە كهولیەكان و ئەنجامدانی وەرزشە.  





ئەم هەواڵە 5548جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad