English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانی بەریتانیا جارێکی دیکە هەڵبژاردنی پێشوەختەی رەتکردەوە
2019-09-10 [06:07 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەریتانیا مانگێکی سەختی لەبەردەمە، پەرلەمانی ئەو وڵاتەش جارێکی دیکە داوای سەرۆکوەزیرانی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە رەتکردەوە و پێشنیازی داخستنی پەرلەمانیش تاوەکو پێنج هەفتە، جێبەجێکرا.

 

لە دانیشتنی درەنگانی شەوی رابردووی پەرلەمانی بەریتانیا لە 650 پەرلەمانتار 293 پەرلەمانتار پاڵپشتی پرۆژەیاسای هەڵبژاردنیان کرد، بەڵام بۆ پەسندکردنی پێویستی بە دوو لەسەر سێی دەنگی پەرلەمانتارانە و ئۆپۆزیسیۆن دژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەنگی دا.

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا داوای هەڵبژاردنی پێشوەخستە دەکات لە 15ـی ئۆکتۆبەردا، پێش دوو هەفتە لە دوایین وادەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن دەڵێن، دەنگ بە هەڵبژاردن نادەن تاوەکو دڵنیایی وەرنەگرن لە دواخستنی جێبەجێکردنی برێکزیت بۆ دوای 31ـی ئۆکتۆبەر، دەیانەوێت بەو هەنگاوە رێگربن لە جێبەجێکردنی برێکزیت بەبێ رێککەوتن. 

 

پەرلەمانی بەریتانیا دوای رەتکردنەوەی هەڵبژاردنی پێشوەختە، داوای لە سەرۆکوزیران کرد، داوای درێژکردنەوەی وادەی برێکزیت بکات ئەگەر تاوەکو 31ـی ئۆکتۆبەر نەگەیشتنە رێککەوتن، بەڵام سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رەتیدەکاتەوە.

 

جۆنسن: یان هەڵبژاردن یان جێبەجێکردنی برێکزیت لە 31ـی ئۆکتۆبەردا

 

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئۆپۆزیسیۆن دەخاتە نێوان دوو بژاردە یان بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختە یان جێبەجێکردنی برێکزیت لە 31ـی ئۆکتۆبەردا.

 

لە کۆبوونەوەی پەرلەمان جۆنسن رووی لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن کرد و رایگەیاند "ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێت رێککەوتنی برێکزیت دوابخرێت بۆ دوای 31ـی ئۆکتۆبەر، کە پێدەچێت ئەوەتان بوێت، پێوستە دەنگ بە هەڵبژاردن بدەن و رێگەبدەن خەڵك بڕیاربدات، لێگەڕێن خەڵك بڕیار بدات کە دەیانەوێت رێککەوتنەکە دوابخرێت یان نا، بەڵام ئەگەر ئەوە رەتبکەنەوە، ئەوکات من دەچمە برۆکسل، حکومەتەکەمان دەچێتە برۆکسل لە رۆژی 17ـی ئۆکتۆبەر و گفتوگۆی چوونەدەرەوەمان دەکەین لە 31ـی  ئۆکتۆبەردا کە بە هیواین بە رێککەوتنەوە بێت، بێ یەکێک لەوانە، من داوای دواخستنی دیکە ناکەم، داوای دواخستنی جێبەجێکردنی رێککەوتن ناکەم".

 

بەریتانیا مانگێکی سەختی لەبەردەمە، دەبێت خۆی یەکلایی بکاتەوە و لەنێوخۆدا بگاتە رێککەوتن لەوبارەوە، کە تاوەکو ئێستا ئۆپۆزیسیۆن داوای حکومەت بۆ هەڵبژاردن رەتدەکاتەوە، ئەگەریش لەنێوخۆدا رێکبکەوێت ئەوکات دەتوانێت لە برۆکسل گفتوگۆی دواخستنی برێکزیت بکات، کە تاوەکو ئێستا هیچ یەک لەو هەنگاوانە جێبەجێنەکراون، ئەوەش ئەرکی حکومەتەکەی جۆنسنی قورسترکردووە.

 





ئەم هەواڵە 1018جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad