English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین جۆرەکانى چا بۆ دابەزاندنی فشارى خوێن کامانەن
2019-09-09 [12:22 PM]

هەولێر _ ZNA


ئەوکەسانەى تووشى بەرزبوونەوەی فشارى خوێنى درێژخایەن دەبن، جگە لەو دەرمانانەى بەکاریدەهێنن، دەتوانن سوود لە خواردنەوەى چا ببینن بۆ دابەزینى فشارى خوێنەکەیان لەوانەش:

 

چاى سەوز: توێژەران ئاشکرایانکردووە، کە خواردنەوەى چاى سەوز بۆ ماوەى 12 هەفتە فشارى بەرزى خوێنیان بەرێژەى 3,2 ملم دادەگرێت، جگە لە سوودە گرنگانەى دیکەى بۆ تەندروستى مرۆڤ.

چاى کەرکەدیەبە پێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە خواردنەوەى چاى کەرکەدیە رۆژنە بۆماوەى 6 هەفتە، سوودێکى زۆرى هەیەى بۆ داگرتنى فشارى خوێن، جگە لەوەش پێکهاتەیەکى گرنگى تێدایە کە بەرگرى لە دروستبوونى گرێ شیرپەنجەییەکان دەکات.

چاى ئۆلۆنگ: جۆرە چایەکى چینییە، هەموو ئەو پێکهاتانەى تیا بەدى دەکرێت، کە لە چاى سەوز و رەشدا هەیە و سوودێکى زۆرى هەیە بۆ تەندروستى دڵ.

چاى رەشتوێژەران دەریانخستووە، کە خواردنەوەى 2 کوپ چاى ڕەش لە رۆژێکدا، فشارى خوێن بەرێژەیەکى بەرچاو دادەگرێت و مرۆڤ لە تووش بوون بە جەڵتەى مێشک دەپارێزێت و سوودێکى زۆرى هەیە بۆ باشکردنى پرۆسەى هەرسکردن و داگرتنى رێژەى کۆلیستڕۆڵ لەناو خۆیندا.





ئەم هەواڵە 5575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad