English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی چەرەس مەترسیی جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە
2019-09-10 [10:31 AM]

هەولێر _ ZNA


پزیشکانی پسپۆڕی دڵ رایدەگەینێت خواردنی به‌رده‌وامی چەرەس مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە. پزیشکانی دڵ ئەنجامی توێژینەوەیەکیان لە کۆنگرەی ساڵانەی خۆیان خستووتەڕوو کە تێیدا هاتووە خواردنی چەرەس ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمدەکاتەوە.

 

د. نوشین محەممەدی فەر، لە پەیمانگەی پزیشکی ئەسفەهان و ئەندام لە دەستەی پزیشکانی دڵ دەڵێت: چەرەس سەرچاوەی دەوڵەمەندی چەورییە ناتێرەکانن، هەروەها پرۆتین، کانزاکان، ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسێنەکانیان تێدایە هەموو ئەوانەش بۆ تەندروستهێشتنەوەی دڵ گرنگن.

 

توێژینەوەکە لەسەر 5432 کەسی سەروو تەمەن 35 ساڵ ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، لە هەفتەیەکدا خواردنی دوو مشت چەرەس مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک بەرێژەی %17 کەمدەکاتەوە. پزیشکانی دڵ رێنماییدەدەن چەرەس هیچ بڕێکی خوێ و شەکریان لەگەڵ تێکەڵ نەکرێت بۆ ئەوەی سوودەکانی خۆیان لەدەست نەدەن.





ئەم هەواڵە 1489جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad